قەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە 'هێرشە دڕندانە'کانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ئێشکگران لە بەنداوی تشرین لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی: "دوو ڕۆژە بەفرۆکەی بێفرۆکەوان و فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئێشکگران لە بەنداوی تشرینی باشووری مەنبج کە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەنداوەکەن بە ئامانج دەگرێت. تاوەکو ئێستا ٦ مەدەنی شەهید بوون و گەلێکیش بریندار بوون.

ئەم هێرشە دڕندانە شەرمەزار دەکەین. بەرپرسیاری زیانەکان کە بەهۆی هێرشەکانەوە دروست دەبێت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و سەرۆکەکەیان ئەردۆگانە. هەروەها بەرپرسیاری تەواوی تاوانەکانی جەنگە لە دژی هاوڵاتیان لە هەرێمی بەنداوەکە و هەرێمەکانی دیکە.

بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین کە لە بەرانبەر تاوانەکانی شەڕی تورکیا کە دەمێکە لە دژی گەل ئەنجامی دەدات و دواین جار کۆمەڵکووژی لە بەنداوی تشرین ئەنجامدا، بێدەنگی بشکێنێت".