قەسەدە: لە بەنداوی تشرین سێ درۆن خرانە خوارەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێمی بەنداوی تشرین بەردەوامە، لە ئەنجامی بەرپەچدانەوەی شەڕڤاناندا سێ درۆنی خۆکوژ خراوەتە خوارەوە.

ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە پەیوەست بە ئاماری هێرشەکانی ١٢ی ئاراوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە؛ سێ درۆنی خۆکوژی داگیرکەران خراونەتە خوارەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە:

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە پێشێلکردنی تەواوی ڕێککەوتن و یاسا نێونەتەوەییەکان هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووری زیاتر کردووە.

بەرەی بەنداوی تشرین؛ دوێنێ (چوارشەممە) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی خرابە زمەلای باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجی بۆردوومان کرد، لە بۆردوومانەکەدا شوێنی مانەوەی کرێکارانی بەنداوەکەی کردووە بە ئامانج. بە درێژای شەوی چوارشەممە بەنداوی تشرین بە تۆپهاوێژی قورس تۆپباران دەکرا. لە ئەنجامدا زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درۆنی خۆکووژ هێرشی سەر خاڵێکی هێزەکانمانی کرد، لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکاندا هێزەکانمان توانیان ٣ لەو درۆنە خۆکوژانە بخەنە خوارەوە.

بەرەی قەرەقۆزاق؛ فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی خەسەق و تینایی بۆردوومان کرد. هەروەها بە زیاتر لە ٥٠ گولـلە تۆپ، تانک، موشەک و هاوەن گوندەکانی تینا، جادا، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، سینا، گردی سێڤێ و پردی قەرەقۆزاقی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی هێرشاکاندا زیانێکی مادی زۆر بەر موڵک و ماڵی دانیشتوانی ناوچەکە کەوت."