قەسەدە: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢٣ چەتە کوژراون
قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٣ چەتە کوژراون و ٧ی دیکەش بریندرا کراون. هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی زریپۆش و سەربازی چەتەکان تێکشکێندراون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٣ چەتە کوژراون و ٧ی دیکەش بریندرا کراون. هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی زریپۆش و سەربازی چەتەکان تێکشکێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک کۆتا زانیاری سەربازی و دەرنجامی بەرخۆدانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر گوندەکانی منبج و کۆبانێ ئاشکرا کرا.
لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە: "دوێنێ لە گردی سیریاتەل و گوندەكان دەوروبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕوویدا."
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو شەڕەدا ٢٣ چەتە كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون برینەكانی هەندێكیان سەخت بووە، هەروەها پێنج ئۆتۆمبێل و سێ زریپۆشی چەتەكان لە ناوبراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، یەكینەكانی شەهید هارون بەچەكی قورس بنكەیەكی چەتەكانیان كردە ئامانج، لە ئەنجامدا چەند چەتەیەك كوژران و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی درووستی كوژراو و بریندارەكان لە بەردەست نییە.
لە بەردەوامییدا هاتووە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی گوندەكانی"كەرەك" و "ئومراك"ی سەر بە شاری كۆبانێی كرد، هاوكات لە ڕێگەی فڕۆكە سەربازییەكانیانەوە هێرشی توندیان كردە سەر گوندەكانی مەغرەبتین و سەبت لە باشووری كۆبانی، جگە لەبۆردوومان كردنی كارگەی چیمەنتۆ لە دەوروبەری سرین."
جەخت لەوەشکراوەتەوە دەوڵەتی داگیركەری تورك هەركاتێك هێرشی چەتەكانی شكست بهێنێت، پەنا بۆ بۆردوومانكردنی ناوچەكانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەبات.