قەسەدە: لەماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ هاوڵاتی سڤیل شەهیدکراون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ هاوڵاتی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکراون و ٢٩ سڤیل برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ هاوڵاتی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکراون و ٢٩ سڤیل برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر گوند و شارەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ٢٧ ی کانوونی دووەم لە گوندی ئەل جەماسی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران کرا و کۆمەڵکوژی کراوە، بەهۆیەوە ٣ کەس شەهیدبوون و دووانیان منداڵن.
لە درێژەدا قەسەدە دەڵێت: "لە ٢٨ ی کانوونی دووەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئوم حەرمەلەی زرگانی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژییەکی تر پێکهات و ٣ کەس شەهیدبوون کە یەکێکیان منداڵە. پێش چەند کاتژمێرێکیش دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بازاڕی گەلی شاری سیرینی بۆردوومان کرد و کۆمەڵکوژی سێیەم پێکهات، لە ئەنجامدا ٨ سڤیل شەهیدبوون و ٢٠ سڤیل برینداربوون".
قەسەدە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرد و گوتی: "ئەم کۆمەڵکوژییانەی بە وێنە تۆمارکراون، نەک تەنها دەوڵەتی تورک، بەڵکو بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش بەرامبەر تاوانەکانی دژی هەرێمەکە شەرمەزار دەکەین".