قەسەدە: نۆ چەتە کوژراون و ١١ی دیکەش بریندار کراون
قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەکانی منبج و دیر حافر لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانییان لە دژی چەتەکاندا نۆ چەتەی دەوڵەتی تورکییان کوشتووە و ١١ی دیکەشییان بریندار کردووە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەکانی منبج و دیر حافر لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانییان لە دژی چەتەکاندا نۆ چەتەی دەوڵەتی تورکییان کوشتووە و ١١ی دیکەشییان بریندار کردووە.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی ئامارەکانی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی کانوونی دووەم و بەرپەرچدانەوەی شەڕڤانەکانیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە: "شەڕڤانەکانمان لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەدا، دوێنێ چالاکیان ئەنجامدا. چالاکی لە گوندی هوشریەی منبج و گوندەوارانی شاری دێر حافر لە دژی بارەگاکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٩ چەتە کوژران و ١١ چەتەی دیکەش بریندار بوو.
هێزەکانمان لە گوندی عەتشانە لە باشووری منبج چالاکی لە دژی کۆبوونەوە و ئۆتۆمبێلی چەتەکان ئەنجامدا. ژمارەی کوژرا و برینداری چەتەکان نەزانراوە.
ئەم چالاکییەکە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرپەچدانەوە لە دژی هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا ئەنجامدراوە".