قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئازادی ڕاگەیاند کە لە سیرین و مەنبەج لە بەرخۆدان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی شەهیدبوونی ٤ شەڕڤان لە گوندەواری مەنبەج و سیرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"سەرەڕای هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پێشڕەویکردن و داگیرکردنی زیاتر خاکەکەمان، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی مێژوویی و گورزی گرانی هێزەکانمان دەبنەوە. لە یەکەم ڕۆژی شەڕەوە، بەتایبەت لە بەنداوی تشرین و گوندەواری مەنبەج و پردی قەرەقۆزاق و بەرەکانی تر لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی مۆدێرن و فڕۆکەی جەنگی و بێ فڕۆکەوان و تانک و تۆپهاوێژ و چەکی قورس، زۆرترین زیان بەر سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کەوتووە.

ئەمڕۆ کاروانێکی نوێی شەڕڤانانمان ئاشکرا دەکەین، کە لە شەڕی شکۆدا لە کات و شوێنی جیاوازدا، پاش بەرخۆدانی قارەمانانە و گورزی بەهێز لە داگیرکەری تورک و چەتەکانی، شەهیدبوون.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە تێکۆشان لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکە.

زانیاری زیاتر دەربارەی ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاڤاشین عەفرین

ناو و پاشناو: عەزیزە حوسێن

ناوی دایک: سەباح

ناوی باوک: ئیدریس

شوێن و کاتی لەدایکبوون: عەفرین/٢٠٠١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: سیرین/ ٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

* * *

ناسناو: خەمگین حۆرک

ناو و پاشناو: ئەحمەد جاسم مستەفا

ناوی دایک: هەدلە

ناوی باوک: جاسم

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ-گوندی حۆرک/٢٠٠٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج_گوندی جەبەل حەمرا/ ٧ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

* * *

ناسناو: ئازاد تربەسپی

ناو و پاشناو: حاتەم محمود عەباس

ناوی دایک: شەمسە

ناوی باوک: مەحمود

شوێن و کاتی لەدایکبوون: تربەسپی/٢٠٠٤

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج_تەل ئەسوەد/ ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

* * *

ناسناو: ڕەشۆ عامودا

ناو و پاشناو: محەمەد زاهیر ئەل حوسێن

ناوی دایک: مەهیە

ناوی باوک: زاهیر

شوێن و کاتی لەدایکبوون: شەدادی/٢٠٠٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج/ ٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤".