قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی ڕاگەیاند
هێزەکانی قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
هێزەکانی قەسەدە ناسنامەی ٨ شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی ٨ شەڕڤانی ڕاگەیاند.
بەیاننامەکەی قەسەدە بەم شێوەیە:
"وەک قەسەدە هێزەکانمان بەردەوامن لە بەرخۆدانی مێژوویی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. هێزەکانمان کە هەموو ڕۆژێ لە دژی چەکی پێشکەوتووی سەربازی داگیرکەران داستانی قارەمانی دەنووسنەوە و بەردەوام هێرشەکانی داگیرکەران بەرپەرچ دەدەنەوە، هاوکات گورزێکی قورسی مرۆیی و ماددییان پێدەگەیەنن.
بەرخۆدانی مێژوویی ئێمە لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و ناوچەکانی تر چووەتە قۆناغێکی گرنگەوە. ڕۆژانە ئاژاوە لە نێوان داگیرکەران و چەتەکانیان پەرە دەستێنێ؛ تا دێت کێشە ناوخۆییەکانی لە زیادبوونە، ئەمەش لە سایەی بەرخۆدان و خۆڕاگری قارەمانانەی شەڕڤانانمانەوە دێت.
ئێمە بە شانازی و سەربەرزییەوە ڕایدەگەیەنین کە ژمارەیەک لە شەڕڤانانمان لە بەرەکانی کەرامەت و بەرخۆدان دژی داگیرکەران و چەتەکانی گەیشتوونەتە ئاستی شەهادەت. شەڕڤانانمان کە هەتا کۆتایی بە دڵسۆزی و فیداکارییەکی بەرزەوە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، بە شەهید بوونیان ناوی خۆیان لە مێژووی نەمرانی گەلەکەماندا تۆمار کرد. ناوی شەڕڤانانی شەهیدمان وەهایە: عەگید گرێ سپی (نیهاد حاجی)، نیدال ڕەقە (مەحموود نەواف)، حەموودێ کرامە (ئەحمەد حامد ئەل مونیف)، ئازاد (حەموود عەبدولعەزیز محەمەد)، دەمهات دربێسی (حەیدەر ئەحمەد ئەلخزێم)، جەسار (نەواف خدر ئەلقەتی)، خەلیل ئەحمەد (خەلیل ئەحمەد بۆزە)، سەیف (موهەندئیبراهیم محەمەد).
بەوبۆنەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین. بەڵێنی هەمیشەیی ئێمە ئەوەیە کە ڕێبازی شەهیدان هەتا گەیشتن بە ئازادی بەردەوام بکەین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان هەتا شکستپێهێنانی داگیرکاری و کۆتایی هێنان بە تیرۆر."
ناسنامەی شەهیدان:
ناسناو: عەگید گرێ سپی
ناو و پاشناو: نیهاد حاجی
ناوی دایی: جمۆ
ناوی باوک: حاجی
شوێنی لەدایک بوون: گرێ سپی
شوێنی و کاتی شەهیدبوون: کۆبانی-جرنیە-٢١/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: نیدال ڕەقا
ناو و پاشناو: مەحموود نەواف
ناوی دایک: عەفاف
ناوی باوک: حەموود
شوێنی لە دایک بوون: ڕەقا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ- جرنیە- ٢١/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: حەموودە کەراما
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل مونیف
ناوی دایک: عالیە
ناوی باوک: حەمید
شوێنی لەدایک بوون: دێرەزۆر- بەهرا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرحافر ٢٥/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: ئازاد
ناو و پاشناو: حەموود محەمەد
ناوی دایک: جەمیلە
ناوی باوک: عەبدولعەزیز
شوێنی لەدایک بوون: دێرەزۆر ئەبو حەمام
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێر حافر – ٢٥/١٢/ ٢٠٢٤
ناسناو: دەمهات دربێسی
ناو و پاشناو: حەیدەر ئەلخزێم
ناوی دایک: مەها
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لە دایک بوون: ئەبو کوبەر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢١/١٢/٢٠٢٤
ناسناو: جەسار
ناو و پاشناو: نەواف ئەلقەتی
ناوی دایی: ئەمەل
ناوی باوک: جدر
شوێنی لە دایک بوون: شەداد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرحافر – ٢٥/١٢/ ٢٠٢٤
ناسناو: خەلیل بۆزێ
ناو و پاشناو: خەلیل بۆزێ
ناوی دایک: عەدولە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لە دایک بوون: کۆبانی
شوێن و کاتی شەهیدبوونی: کۆبانی، بەهۆی نەخۆشیەوە- ٧ی شوباتی ٢٠٢٥
ناسناو: سەیف
ناو و پاشناو: موهەنەد محەمەد
ناوی دایک: زهیبە
ناوی باوک: ئیبراهیم
شوێنی لە دایک بوون: ڕەقا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاق – ١٦/١٢/ ٢٠٢٤.