قەسەدە ناسنامەی ٩ شەڕڤانە شەهیدەکەی ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکان بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٩ شەڕڤانی بڵاوکردەوە، کە لە ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکاندا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٩ شەڕڤانی بڵاوکردەوە، کە لە ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکاندا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی ئەو شەڕڤانانەی بڵاوکردەوە، کە لە ڕووداوی هەلیکۆپتەرکاندا لە باشوری کوردستان شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە:
"هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە تێکۆشانی بەردەوامیاندا بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەدان کاروانی شەهیدی قارەمانی داوە. ئەمە کاروانێکی ترە، کە شوێن پێی نەمرەکان دەکەوێت. پێگەی ئەم کاروانە ٩ قارەمانن، کە درێژەیان بە ڕێگای ئازادیان داوە و بەبێ دودڵی بە بەهاکانی خۆیانەوە پەیوەستن، کە قوربانیدانی فیدایبوونە.
ئێوارەی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ کاتێک هێزێکی یەکینەکانی دژەتیرۆر (یات) بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتبوون، دوو هەلێکۆپتەر، کە ئەوانی دەگواستەوە، بەهۆی خراپیی کەش و هەواوە تووشی ڕووداو بوون. لە ئەنجامدا ٩ شەڕڤانی ئێمە، کە شەڕڤانی کۆبانێ فەرماندەی یات-یان لە ناودایە، شەهید بوون.
سەرەخۆشی لەکەسوکاری شەهیدان و سەرجەم گەلی ناوچەکە دەکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین درێژە بە هێڵەکەیان و ڕێگاککەیان دەدەین و تاوەکو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، کە لە پێناویدا شەهید بوون، بە فیداکارییەکانیانەوە وەفادار دەبین.
ناسنامەی شەهیدان:
نازناو: شەڕڤان کوبانێ
ناو و پاشناو: عەبدۆ ئەحمەد عەبدی
کاتی بەشداریکردن: کۆبانێ - ٢٠١١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: فاراشین باران
ناو و پاشناو: نەجبیر محەمەد حەمدۆ
کاتی بەشداریکردن: دێرک - ٢٠١٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: دیدار دێرک
ناو و پاشناو: حەمدییە سەیدۆ سەیدۆ
کاتی بەشداریکردن: عەفرین - ٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: ڕۆژەنگ ڕەفعەت
ناو و پاشناو: بەرفین بیلال ڕەفعەت
کاتی بەشداریکردن: شەهبا - ٢٠٢٠
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: خەبات دربێسی
ناو و پاشناو: ڕێناد ئێزدین عەلی
کاتی بەشداریکردن: قەسرک - ٢٠١٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: دۆغان عەفرین
ناو و پاشناو: هادی حەمدۆش زاهیر
کاتی بەشداریکردن: کۆبانێ - ٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: هارون ڕۆژئاوا
ناو و پاشناو: مەجید سلێمان محەمەد
کاتی بەشداریکردن: قامیشلۆ - ٢٠١٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: هۆگر دێرک
ناو و پاشناو: عەلا عەدنان حەمود
کاتی بەشداریکردن: دێرک - ٢٠١٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣
****
نازناو: کۆچەر دێرک
ناو و پاشناو: دوێش ئەحمەد عومەر
کاتی بەشداریکردن: ڕمیلان - ٢٠١٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: باشووری کوردستان - ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣".
ژ.ت