قەسەدە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد

قەسەدە ناسنامەی دوو شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی چەتەکانی داعشدا لە دێرەزور شەهیدبوون و ئاماژەی بەوەدا کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

ناسنامەی ئەو دوو شەڕڤانەی لە دێرەزور شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شانەکانی داعشی تیرۆرست ڕۆژی پێنج شەممە لە شارۆچکەی ئەبو هەمامی شاری هەجینی دێرەزور هێرشێکی ترسنۆکانەی ئەنجامدا. لەو هێرشەدا شەڕڤانانمان سەعید (بەشار عەبد ئەل عەلی) و خەتاب (حەمەد محمەد ئەل شەحازە) لەو کاتەی لەسەر ئەرکەکانیان بوون شەهید بوون.

با سەری بنەماڵەی هەردوو شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان ساغبێت. خوێنی شەهیدانمان سوربوونی ئێمە زیاتر دەکات بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە بکوژان و بەردەوامیدانی تێکۆشانە لە دژی ڕێکخستنە تیرۆرستیەکان تا کۆتایپێهێنانیان."

ناسنامەی هەردوو شەڕڤانی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: سەعید

ناو و پاشناو: بەشار عەبد ئەل عەلی

ناوی دایک و باوک: رحێلە- عەبد

کات و شوێنی لەدایکبوون: دێرەزور- ئەبوو حەمان/ ٢٠٠٠

کات و شوێنی شەهیدبوون: دێرەزور/ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

***

ناسناو: خەتاب

ناو و پاشناو: حەمەد شەحازە

ناوی دایک و باوک: خەولە- محمەد

کات و شوێنی لەدایکبوون: هەجین/٢٠٠١

کات و شوێنی شەهیدبوون: دێرەزور/ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤."