قەسەدە ناسنامەی شەهیدانی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە نێوان ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە نێوان ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەهید بوون.
ڕاگەیاندنی ناوەندی چاپەمەنی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی زیاتر لە مانگێکە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەتی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و هەوڵی پێشڕەوی دەدەن. بەڵام بەهۆی بەرخۆدان و لێدانەکانی شەرڤانانی قەسەدەوە شکست دەهێنن. دەوڵەتی تورک کە گورزی بەردەکەوێت، چەتەکانی بۆ هێرشی نوێ لە بەرەکانی دیکەدا بەکار دەهێنێت، بەڵام دیسان لەلایەن شەڕڤانانی ئێمەوە دەشکێندرێن و ڕۆژی دواتر بە ژمارەیەکی زۆرەوە بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و تانکەکانیان هێرشەکانیان دووبارە دەکەنەوە.
لە بەرخۆدانی بەردەوامی هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و هێرشی شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش، ژمارەیەک لە شەڕڤانمان دوای گورز لێدانێکی قورس لە چەتەکان و تیرۆریستان، گەیشتنە ئاستی شەهادەت و چوونە کاروانی نەمرانەوە.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بریتین لە: کەنداڵ عەفرین (سەمیر عەبدولڕەحمان عەرەب)، جوان کۆبانێ (محەمەد ناسان نەبی)، ڕەشۆ بۆزان (مەحموود ئیبراهیم مستەفا)، نیهاد (وەسیم محەمەد ئەل حاجی)، دڵشێر (ئەحمەد حەمەد حەمادە)، عەگید تەڤشۆ (محەمەد عوسمان حەمۆ )، بەرخۆدان (مستەفا حاجی محەمەد سیەویی).
بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری حەوت شەهیدمان و هەموو بنەماڵەکانیان دەکەین. بەڵێن دەدەین بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و ئاڵای شەهیدانمان بەردەوام هەڵدەکەین. هەر شەهیدێک ئیرادەمان زیاتر دەکات. ئێمە هەتا سەرکەوتن و بەدیهێنانی هیوا و ئامانجی شەهیدانمان بۆ ئازادی و پاراستنی هەرێمەکەمان تێکۆشان دەکەین."
زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: کەنداڵ عەفرین
ناو و پاشناو: سەمیر عەرەب
ناوی دایک: مەریەم
ناوی باوک: عەبدولرەحمان
شوێن و کاتی لە دایک بوون: عەفرین-١٩٧٠
شوێن و کاتی شەهیدبوون: نەخۆشخانەی -شەهید خەبات قامیشلۆ – ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ناسناو: جوان کۆبانێ
ناو و پاشناو: محەمەد ناسان نەبی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: جەرابلوس- ١٩٩٩
شوێن و کاتی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاق -٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
ناسناو: ڕەشۆ بۆزان
ناو و پاشناو: مەحمود مستەفا
ناوی دایک: گولێ بەرەکات
ناوی باوک: ئیبراهیم
شوێن و کاتی لە دایک بوون: کۆبانێ-گوندی بوزار ٢٠٠١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج-گوندی کابرجا-٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
ناسناو: نیهاد
ناو و پاشناو: وەسیم ئەلحەجی
ناوی دایک: ئەمونا
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: تەبقا ئەلهورا ٢٠٠١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەبقا-ئەل سرنیە-٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ناسناو: دڵشێر
ناو و پاشناو: ئەحمەد حەمادە
ناوی دایک: نەسرا
ناوی باوک: حەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: شەدادێ-ئەلبەجدەلی ٢٠٠٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزۆر-سوەر- ١١ی کانوونی دووەمی٢٠٢٥
ناسناو: عەگید تێفشۆ
ناو وپاشناو: محەمەد حەمو
ناوی دایک: بەسێ
ناوی باوک: عوسمان
شوێن و کاتی لەدایکبوون: تەفشۆ ١٩٨٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سرین، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ناسناو: بەرخۆدان
ناو و پاشناو: مستەفا محەمەد سوێی
ناوی دایک: شاهیبا
ناوی باوک: حەجی
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەقە ١٩٩٩
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سرین-١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.