قەسەدە یادی ٢ شەهیدی شەڕڤانی بەرزڕاگرت
قەسەدە یادی هەردوو شەڕڤانی شەهیدی مەحمود فەیسەڵ عەلی و سایل عومەر محمەدی کردەوە.
قەسەدە یادی هەردوو شەڕڤانی شەهیدی مەحمود فەیسەڵ عەلی و سایل عومەر محمەدی کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە شوێنی شەهید بوونی هەردوو شەڕڤان کراوە و دەڵێت: "هاوڕێمان عەقرەب ڕەش (مەحمود فەیسەڵ عەلی) لە کاتی شەڕێکی قورسی نێوان هێزەکانمان و هێزەکانی داگیرکەردا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە شاری منبج شەهید بوو. هاوڕێمان عەگید دەرباسییە (سایل عومەر محمەد) لە گوندەکانی منبج لە پێکدادانی نێوان هێزەکانمان و هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید بوو."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر پێگە و کاریگەری هەردوو شەهید لە بەرخۆدانەکانی دژ بە داگیرکەران و چەتەکانی داعشدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید کراوە و هاتووە: "بەڵێنمان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدان دووپاتەکەینەوە. لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین تا بونیادنانی وڵاتێکی ئارام و بێ تیرۆر."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ناسنامەی هەردوو شەهید خراوەتەڕوو:
ناسناو: عەقرەب ڕەش
ناو و پاشناو: مەحمود عەلی
ناوی دایک و باوک: هندا- فەیسەڵ
شوێن و کاتی لە دایکبوون: حەسەکە- ١٩٩٩
شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج/ ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.
ناسناو:عەقید دەرباسییە
ناو و پاشناو: سایل محمەد
ناوی دایک و باوک: نەجاح- عومەر
شوێن و کاتی لە دایکبوون: حەسەکە- ٢٠٠٣.
شوێن و کاتی شەهید بوون: گوندەکانی حەلەب/ ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.