قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

قەسەدە ڕایگەیاند حەشارگەیەک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوبرا.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بە ئاماری ٢٤کاتژمێری ڕابردوو ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"سەرەڕای ئەوەی لە زۆرینەی سووریا بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگ ئەنجام درا، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هیرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن.

بەرەی بەنداوی تشرین؛ سوپای تورکی داگیرکەر دوێنێ (هەینی) بە هاوەن دەوربەری بەنداوەکە و گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبجی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

شەڕڤانانمان هەوڵەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ هێرشکردنە سەر یەکێک لە خاڵەکانی هێزەکانمان تێکشکاند. یەکینەکانی شەهید هاورن ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانیان لە ناوبرد. لە نیوەرۆدا داگیرکەران جارێکی دیکە بە هاوەن لە دەوربەری بەنداوەکەیاندا، لە ئەنجام زیانی ماددی دروست بوو.

دێر حافر: داگیرکەرانی تورک و چەتەکانی لە گوندی ئیمامی بە سێ درۆنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانمان. لە ئەنجامدا هێرشەکەدا تەنها زیانی ماددی دروست بوو. فرۆکەی بێفڕکەوان لە تەواوی ڕۆژەکەدا بە سەر هەرێمەکە دەگەڕا.

بەرەی قەرەقۆزاق؛ چەتەکان هەوڵیاندا لە بەرەی ڕۆژئاوا پردی قەرەقۆزاق هێرش ئەنجام بدەن. شەڕڤانمان بە چالاکییەک وەڵامیاندایەوە. لە چالاکییەکەدا حەشارگەیەکی داگیرکەر و چەتەکان لە ناوبرا، بەڵام سەبارەت زیان لێکەوتنیان زانیاری دەستنەکەتووە".