قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕاگەیاند: ١٨ چەتە کوژراون
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی دژی هێرشە داگیرکارییەکاندا، ١٨ چەتە کوژراون و ٢ ئۆتۆمبێل تێک شکێنران.
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی دژی هێرشە داگیرکارییەکاندا، ١٨ چەتە کوژراون و ٢ ئۆتۆمبێل تێک شکێنران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بەرپەرچدانەوەکانی شەڕڤان ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٣ مانگە بەردەوامە. هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان لە چالاکی بەرپەرچدانەوە بەردەوامن و گوزری قورس لە چەتەکان و داگیرکەران دەدەن.
بەرەی قەرەقۆزاق؛ شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان و چەتەکان لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق چالاکییان ئەنجام دا. چالاکییەکە لە دژی کۆبوونەوە و مۆڵگەی داگیرکەران، چەتەکان ئەنجام درا و لە ئەنجامدا ٨ چەتە کوژران و یەکێکیش بریندار بوو. لە چالاکییەکەدا ڕادارێک، بارەگەیەک و کامێرایەکی داگیرکەران لە ناوبران. چەتە و داگیرکەران بە زیاتر لە ٨٠ گولـلە گوندەکانی تینا، جادا، بیر حەسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحا و سینا، گری شێڤێ و قەرەقۆزاق بە تانک، موشەک، هاوەن، تۆپبارانیان کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لە ماڵ و موڵکی دانیشتووان کەوتەوە.
بەرەی بەنداوی تشرین؛ فرۆکەی جەنگی چەند هێرشێکی لە گوندەواری باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج ئەنجامدا و بە شەو و ڕۆژ هەرێمەکەی تۆپباران کرد. بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی ماددی لە گوندەکان دروست بوو. گروپێک چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێڵەکانی پێشەوەی شارۆچکەی ئەبو قەلقەل هەوڵیاندا هێرشی نوقتەیەکی شەڕڤانمان بکەن. بە دەستپێکردنی هێرشەکە لەسەر دەوربەری گردی سریتەل ( کاتژمێر ٠٤:٠٠) شەڕڤانمان وەڵامیاندایەوە و شەڕ دروستبوو. لە ئەنجامدا ٦ چەتە کوژران و هەندێکی دیکەش بریندار بوون.
بەرەی باکووری بەنداوی تشرین؛ هێزەکانمان لە کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان. ٢ چەتە کوژران و ماتۆڕسکیلێک لە تێک شکێنرا. کاتێک چەتەکان هەوڵیاندا تەرمی کوژراوەکەیان لە گۆڕەپانەکە ببەن ئۆتۆمبێلەکەیان گورزی لێ درا و چەتەکان لە گۆڕەپانەکە هەڵهاتن.
یەکینەکانی شەهید هارون کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی چەتەکانیان دا؛ ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی لە تێک شکا و ٢ چەتەش کوژران.
بەرەی دێر حافر؛ فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە تەواوی ڕۆژەکەدا لە ئاسمانی هەرێمەکە دەگەڕا. داگیرکەران بە ٣ درۆنی خۆکوژ نوقتەکانی هێزەکانمانیان بۆمبارانکرد. لە ئەنجام تەنها زیانی ماددی دروست بوو.
ئاماری دوێنێ: ١٨ چەتە کوژران و هەندێکی دیکەش بریندار بوون، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە یەکێکیان زرێپۆش بووە و ماتۆڕسکیلێکیش تێکشکێنراون".