قوتابیانی کۆبانێ بڕیارەکانی 'دۆسیەی کۆبانێ'یان شەرمەزار کرد.
یەکێتی قوتابیانی وڵاتپاریزی کۆبانێ ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانێ بڕیاری سیاسی و نایاسایین و شەرمەزاری دەکەین.
یەکێتی قوتابیانی وڵاتپاریزی کۆبانێ ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانێ بڕیاری سیاسی و نایاسایین و شەرمەزاری دەکەین.
بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانێ لە لایەن دادگای دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تا دێت کاردانەوەی زۆرتری لێدەکەوێتەوە. یەکێتیی قوتابیانی وڵاتپارێزی کۆبانێ بەرامبەر بڕیارەکانی دەوڵەتی تورک بەناو دۆسیەی کۆبانی ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند، بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانێ بڕیاری سیاسی و نایاسایین و شەرمەزاری دەکەین.
هەروەها لە بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکراوە:
"دادگای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دۆسیەی کۆبانێدا سزای قورسی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی هەدەپە سەپاندووە. بڕیارەکانی دادگا بڕیاری سیاسی و نایاسایین. گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٤ بە هۆی هێرشەکانی چەتەکان بۆ سەر کۆبانی ڕاپەڕین و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کۆبانێ نیشاندا و بەرامبەر هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعش ناڕەزایەتیان نیشان دا.
بەرخۆدانی کۆبانێ کە لە لایەن شەڕڤانانی هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەڕێوە دەچوو، پلانەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ کۆمەڵکوژی گەلی کورد پووچەڵ کردەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات. ئەو بڕیارانەی کە دراون بەشێکن لە سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. ئێمە وەک یەکێتی قوتابیانی وڵاتپارێز و بەتایبەتی وەک خوێندکارانی بەشی یاسا، بڕیارە نایاساییەکانی دادگای دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین. ئەو بڕیارانە لە دەرەوەی ڕێکارە یاساییەکانن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتراوە وەک چۆن سیاسەتمەدارانی هەدەپە و گەلی باکوور لەگەڵ ڕاپەڕینی کۆبانێ پاڵپشتی کۆبانێیان کرد، ئێمەش ئەمڕۆ پشتیوانی گەلی باکوور و سیاسەتمەدارەکانیان دەکەین. هەروەها لەسەرووی هەموویانەوە بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، سڵاو لە هەموو زیندانیانی سیاسی دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە."