رۆژنامەوان یڵدز: رێبوار و شوێنکەوتووی حەقیقەتی گوڵستان تاراین

رۆژنامەوان زنار یڵدز باسی لەوەکرد کە هێرش لە دژی گوڵستان تارا هێرش بۆ لەناوبردنی راستی بوو و رایگەیاند، "ئێمە لەسەر رێچکەی راستین، هەوڵ دەدەین راستی ئاشکرا بکەین و بیگەیەنینە گەل".

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی لە ٢٣ی ئابدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی رۆژنامەوانان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا دوو ژنە رۆژنامەوان بە ناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ و بەهادین شەهیدبوون، ٦ رۆژنامەوانیش برینداربوون. رۆژنامەوان زنار یڵدز لەبارەی تێکۆشانی گوڵستان تارا و هێرشەکان بۆ سەر راگەیاندنی ئازاد قسەی کرد.

زنار یەڵدز کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا رۆژنامەوان گوڵستان تارای ناسیبوو وتی، "ساڵی ٢٠٠٣ یەک لە ساڵە دژوارەکانی تێکۆشان بوو. لە دژی تێکۆشانی ئازادی ئۆپراسیحنی نوێ دەستیپێرابوو. قۆناغی پاکتاوی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەدەچوو. ئەو کاتە دڵسۆزی هەڤاڵ گوڵستان بۆ تێکۆشان سەرنجی منی راکێشا. سەرباری هەموو هەوڵەکانی پاکتاوکردن و مشتومڕەکانیش هەڵوێستێکی بەو جۆرەبوو کە سازشی لەسەر پێودانگەکان نەدەکرد و بەرگری لێدەکردن. لە کاتە ئەستەم و دژوارەکاندا وەفاداری بە رێبەرایەتی و ئازادی هەڵوێستێکی بەهێزیشی بەدوادا دەهات، ئەوەش تەنیا بە یەک کەسەوە نەدەما، نمونەیەکی تێکۆشان بوو کە هەڵوێستە بە دەوروبەریشدا بڵاوبکاتەوە.

'خەباتکارێکی بەنرخ بوو'

لە دیدارێکی ئەم دواییەدا باسی لە هێرشەکانی سەر گۆڕەپانەکە کردبوو، لەو بارەوە گفتوگۆی دەکرد کە بەرامبەر بە هێرشەکان دەتوانرێت کاری باشتر بکرێت. بە تایبەتی لەسەر ئەوە قووڵببوەوە کە لە باشوری کوردستان چۆن دەکرێت راستیەکان بگوازرێتەوە. هەربۆیە هەڤاڵ گوڵستان شوێنکەوتووی راستی بوو، هەوڵی دەدا راستی بگوازێتەوە بۆ گەل. خەباتکاری بەنرخی راگەیاندنی ئازادبوو".

'خاوەنی کەسایەتیەکی گەلپارێز بوو'

زنار یڵدز ئەوەی خستەڕوو کە پەیوەندی گوڵستان و گەل بەهێزبوون و وتی، "دیالۆگی بەهێزی لەگەڵ کۆمەڵگا ساز دەکرد. هاوبەشی ئازارەکانی گەل بوو، هەوڵی دەدا لە ئازارەکانی گەل تێبگات. زۆرترین سەرنجی لەسەر گەل بوو. هەربۆیە تایبەتمەندی گەلپارێزی ئەو بەهێزبوو. هەواڵێکی لەخۆبوردە و خۆشەویست بوو."

بە هێرشەکانیان بۆ سەر راگەیاندنی ئازاد دەیانەوێت راستیەکان بشارنەوە

زنار یەڵدز رایگەیاند، کە لە کەسایەتی تارادا جارێکی دیکە راگەیاندنی ئازاد بە ئامانج گیراوە و وتی، هێرش لە دژی هەڤاڵان گوڵستان و هێرۆ کە لە تەمەنێکی کەمدا رێچکەی تێکۆشانی نیشاندانی راستیەکان کرد، واتایەکی زۆر قووڵی هەیە. گرتن و زیندانی کردنی سلێمان ئەحمەد، هەڵکوتانە سەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی بە شێویەەکی چەتەئاسایانە و نایاسایی، هێرشی سەر چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم.. دەوڵەتی  تورک کاتێک هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ئازادی، وەک یەکەم کار هێرش دەکاتە سەر راگەیاندنی ئازاد. بۆ نمونە کاتێک ئەمساڵ دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بە رادەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت و هەوڵ دەدات زیانەکانی خۆی لە باشوری کوردستان بشارێتەوە، هێرشەکەی سەر مەدیا خەبەر تیڤی و ستێرک ئەنجامدرا. هێرش لە دژی هەڤاڵان گوڵستان و هێرۆ درێژەی هێرشی سەر راگەیاندنی ئازادە. تاکە جیاوازی ئەم هێرشە ئەوەیە کە دوای رێککەوتنی ئەمنی نێوان تورکیا، حکومەتی عێراق و پەدەکە ئەنجامدرا. ئەو هێرشە لێکەوتەیەکی ئەو رێکەوتنەیە. یەکەم لێدوانی دەوڵەتی تورک ئەوەبوو کە هێرشەکە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە.  هێندەی لە دیمەنەکانی دوای هێرشەکەوە تێدەگەین، پەدەکە زانیاری هەواڵگریداوە. هەندێک دیمەن ئاشکرابوو. لە ئۆتۆمبێلێکەوە دیمەنی ساتی هێرشەکە تۆمار دەکرێت. ئایا لە رێگەی هەواڵگری خۆجێییەوە لەو ئۆتۆمبێلەدرا؟ ئەوە جێگەی پرسیارە. یەکینەی ئەمنی لە سلێمانی دەبێت ئەو بابەتە ئاشکرا بکەن. چونکە تاوانێک لە ئارادایە. ئەو هێرشە لە گۆڕەپانێکی سەربازی ئەنجام نەدراوە، لە شوێنی شەڕ رووینەداوە، ئەوەی هێرشی کراوەتە سەر ئامانجێکی سەربازی نییە. هێرشەکە لە رێگەی تیرۆرە لە دژی خەباتکارانی راگەیاندنی دەریدەخات کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رێکخراوە و پەدەکە زانیاری سیخوڕی پێداوە و حکومەتی عێراقیش پەسەندی کردووە.

'ئێمە دەبینە رێبوار و شوێنکەوتووی حەقیقەت'

وەک راگەیاندنی ئازاد ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە ئەو راستیە بە جەماوەری گەل و بەتایبەتی گەلی کوردستان بڵێین. هێرشەکان لە دژی هەڤاڵ گوڵستان و هێرۆ بۆ پەردەپۆشکردنی راستیەکان بوو. هەربۆیە ئەگەر دەمانەوێت هەڤاڵانمان گوڵستان و هێرۆ یادبکەینەوە و لەسەر رێبازی ئەوان هەنگاو بنێین دەبێت ئێمە رێبوار و شوێنکەوتووی راستی بین. وەک خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد دەبێت شان بدەینە بەر ئەو بارەی لەسەر شانی هەڤاڵ گوڵستان و ئەرکەکانی بەجێبگەیەنین".