بە دیمەن

ساڵیادی کۆبانێ و دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شەهیدان پیرۆز کرا

دانیشتووانی کانتۆنی فورات لە ساڵیادی ڕزگاری کردنی کۆبانێ و دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەسەر گۆڕی شەهیدان مۆمیان داگیرساند.

بە دەیان دانیشتووی کانتۆنی فورات لە ١١هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەهیدانی ئازادییان بیرهێنایەوە و لەسەر گۆڕی شەهیدان مۆمیان داگیرساند.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج ڕێپێوانێکیان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی دۆزی ئازادی ئەنجام دا.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم کەوانەی کۆبانێ دەستی پێکرد تاوەکو گۆڕستانی شەهید دیجلە بەردەوام بوو.

پاش ئەوەی ڕێپێوانەکە گەشتە گۆڕستانی شەهیدان بۆ شەهیدان خولەکێک ڕێزگیرا. لە دوای ڕێزگرتن هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی فورات ئاڤاشین مستۆ شەهیدانی یادکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە سەر لە بەردەم شەهیدانی ئازادی نەوی دەکەن.

ئاڤاشین مستۆ ئاماژەی بەوەدا کە ١١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕزگارکردنی کۆبانێ لە قارەمانەکانی دۆزی ئازادی کە گیانی خۆیان لە پێناودا فیدا کرد پیرۆز دەکەن و گوتی: "لە سایەیی شەهیدانە لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا دەژین. شەهیدانمان لە بەرانبەر چەتە دڕندەکانی داعش تێکۆشان کە چەتەکان تێک بشکێنن. شەهیدانمان بە فیداکارییەکی زۆر مەزن بە بەرخۆدانێکی مێژووی لە بەرانبەر دووژمن  تێکۆشان و چەتەکان تێک شکان".

ئاڤاشین ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو تێک شکاندنی دووژمنان بە ڕۆحی ژنان تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەن و گوتی: “لە سایەیی شەهیدانمانەوە بەرخۆدان دەکەین کە هێرشەکانی دووژمن تێک بشکێنین. ئەم بەرخۆدانە پریشکەکەی لە بەرخۆدانی کۆبانێەوە دێت. هەمیشە لە ڕێگەی شەهیدانمان دەبین و  هێرشەکانی دووژمن تێک دەشکێنین.

پاشان لە سەر گۆڕی شەهیدان مۆم داگیرسێنرا.