شاندێک لە چالاکوانانی ژن سەردانی کەمئەندامانی شەڕیان کرد

شاندێکی ئەنتەرناسیۆنالیست کە لە چالاکوانانی ژنان پێک دێت، سەردانی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کرد.

شاندێکی چالاکوانانی ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دامەزراوەکانی ژنان لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەکانی بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا سەردانی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کرد.

شاندەکە لە لایەن کەمئەندامانی شەڕی ئەندامانی FGBRSوە پێشوازی لێکرا. لە چاوپێکەوتنەکەدا دەربارەی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵسەنگاندیان کرد و ڕۆڵی کەمئەندامانی شەڕ بە تایبەت کەمئەندامانی ژن هەڵسەنگێندرا. لە گفتوگۆکاندا کەمئەندامانی ژن ئاماژەیان بەوەدا ژنان پێشتر لە ناو کۆمەڵگەدا ڕۆڵییان دیاریکراو نەبوو، بە بەرخۆدان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ شۆڕشێک بەڕێوەدەبن و لە هەموو گۆڕەپانەکانی شەڕ و ژیاندا بە ڕۆڵی خۆیان پێشەنگایەتی دەکەن.

لە چاوپێکەوتنەکەدا گرنگی یەکێتی و هاوبەشی ژنان لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەڵسەنگێدرا.

ئەندامانی شاندەکەش ئاماژەیان بەوەدا شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک شۆڕشی ژنان دەناسرێت، ئیدی بووە بە جیهانی.