بە دیمەن

شەهید کوردۆ کۆبانێ بە خاک سپێردرا

هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات بە مەڕاسیمێکی شکۆدار شەڕڤانی قەسەدە کوردۆ کۆبانێیان بە خاک سپارد.

هاوڵاتیانی کانتۆنی فورات لەگەڵ ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، شەڕڤانی قەسەدە کوردۆ کۆبانێ (قوسەی ئەل سۆفی) کە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە دێر حافر شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات دونیا محەمەد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد.

 دونیا محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بەرخۆدانێکی بەهێزە لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی و گوتی: "شەڕڤانەکانمان گورزی سەخت لە دووژمنان دەدەن. سڵاو لە بەرخۆدانی شەڕڤانەکانمان دەکەین و تاوەکو کۆتایی لە پشتی شەڕڤانەکانمان دەبین. تۆڵەی شەهیدەکانمان لە دووژمنان دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە خوێنی شەهیدانمان لەسەر زەوی بە جێ نەهێڵین".

ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانێ محەمەد ئۆسۆ ئاماژەی بەوەکرد کە لە سایەیی شەهیدان گەشتنە ئەم ئاستە و گوتی: "شەهید کوردۆ کۆبانێ سات بە سات لە بەرەکانی شەڕدا بەرخۆدانی دەکرد و هەرگیزیش دەستی لە خاکەکەی هەڵنەگرت. شەهیدانمان ڕێگەیاندا کە ئازادی خۆمان بناسین، تاوەکو کۆتایی لە هێڵی شەهیدانمان دەبین، پلانی دووژمنان تێک دەشکێنین".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کوردۆ کۆبانێ کرا.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەی سەرکەوتن بە خاک سپێردرا.