بە دیمەن

شەهیدانی مانگی ئایار لەسەر مەزارەکانیان یادکرانەوە

دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە داگیراساندی مۆم لەسەر مەزارەکانیان یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات بە ئەنجامدانی چالاکییەکی شایستە بە یادی شەهیدان، بە داگیرساندنی مۆم لەسەر مەزارەکانیان یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شەهیدانی بنەماڵەی شەهیدانی شاری کۆبانێ حەسەن ئیبراهیم قسەیکرد و دوای بیرهێنانەوەی شەهیدان بەڵێنی بەردوامیدان بە ڕێگەی شەهیدانی دا.

دوای تەواوبوونی قسەکان، کەسانی بەشداربوویی مەراسیمەکە سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و بە هەڵکردنی مۆم یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.