شەهیدانی قامیشلۆ بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران
خالیدە شەریف و هەژار سلێمانی کوڕی کە لە قامشلۆ شەهید کران، بە ماراسیمێکی شایستە بەخاکسپێردران.
خالیدە شەریف و هەژار سلێمانی کوڕی کە لە قامشلۆ شەهید کران، بە ماراسیمێکی شایستە بەخاکسپێردران.
دوای ئەوەی لە ٢٨ی ئاب لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە هەریەک لە خالیدە شەریف و هەژار سلێمانی کوڕی شەهید بوون، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە لایەن دانیشتوانی قامیشلۆوە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردران.
وێڕای ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری دانیشتوانی قامیشلۆ، لە مەراسیمەکەدا نوێنەری ڕێکخستن و پارتە سیاسییەکان ئامادەبوون.
لە مەراسیمەکەدا عەگید قامیشلۆ کوڕی شەهید خالیدە قسەیکرد و وتی: "بە ئامانجگرتنی دایک و براکەم کارێکی ترسنۆکانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە. داوا لە خەڵکی قامیشلۆ دەکەم لە دژی خیانەت و سیخوڕی یەکگرتووبن. لێرەوە دەڵێین بە تێکۆشانی بنەماڵەکەم سەربەرزم."
دواتر ناوی هەردوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا، پاشان بە هەڵهەڵەی دایکی شەهیدان و درووشمی "شەهید نامرێ" و "بمرێ خیانەت" تەرمی هەردوو شەهید بەخاکسپێردرا.