شەهیدی قەسەدە ئەحمەد محەمەد بەخاکسپێردرا

شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد محەمەد، لە تەبقە بەخاکسپێردرا.

شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەحمەد محەمەد لە شارۆچکەی جورنیەی تەبقە شەهیدبوو، لە گۆڕستانی تەبقە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی تەبقە، محەمەد ئەل سایل ڕایگەیاند لەسایەی ڕەنجی شەهیدان گەلی هەرێمەکە بە ئارامی دەژین. بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و پاراستنی هەرێمەکە لە هێرشە داگیرکارییەکان.

سەرۆکی وەقفی ئال بەیتی کانتۆنی تەبقە عەدنان علێوی جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا ڕزگارکردنی تەواوی هەرێمە داگیرکراوەکان. 

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.