سۆهر: ٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەستدا
لە حومس و دێرەزۆر لەبەر تەقینەوەی مینی پاشماوەی جەنگ، ٤ کەس گیانیان لە دەستدا.
لە حومس و دێرەزۆر لەبەر تەقینەوەی مینی پاشماوەی جەنگ، ٤ کەس گیانیان لە دەستدا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند کە لە شارۆچکەی ئوم ئەل ئەمەدی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس لەبەر تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگ دوو برا گیانیان لە دەستدا.
سۆهر ڕایگەیاند کە لە شارۆچکەی شمێتەی باشووری شاری دێرەزۆر ٢ شوانکارە بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگ گیانیان لە دەستدا.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی سۆهر لە سەرەتایی ئەمساڵەوە لەبەر تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی جەنگ، ٣٥ منداڵ و ٦ ژن؛ بە گشتیی ١٣٨ کەس گیانیان لە دەستداوە، هەرەوەها ١٧٠ کەس بریندار بوون و لەو ڕێژەیە ٧٩ی منداڵە