سۆهر: ٩٣ سڤیلی تر لە کەناراوەکانی سوریا کوژران

ئاماری قوربانیانی کەناراوەکانی سوریا زیاتر دەبێت. سۆهر ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٩٣ سڤیلی تر لە کەناراوەکانی سوریا کورژاون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٩٣ سڤیلی تر لە کەناراوەکانی سوریا کورژاون و بەمەش ئاماری قوربانیەکان گەیشتە هەزار و ٤٧٦ کەس.

سۆهر ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٤ کۆمەڵکوژی تر لە تەڕتوس و لازقیە و حەما و حومس ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ٩٣ هاوڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی.

لەم بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاند بنکەی حمێمیمی ڕوسیا لە لازقیە پێشوازی لە نزیکەی ٩ هەزار سوری کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن و لە توندوتیژی و کوشتن هەڵاتوون.

ژمارەی پەنابەرانی سوریا کە لە کەناراوەکانی سوریاوە بەرەو باکووری لوبنان هەڵاتوون، بەتایبەت ڕوویانکردووەتە هەرێمەکانی تەرابلووس، نزیکەی ١٠ هەزار کەسە.