سۆهر: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٧٧ کەس لە سووریا کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٧٧ کەس لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی سووریادا کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٧٧ کەس لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی سووریادا کوژراون.
سۆهر ئاماری ٢٤ کاتژمێری کوشتن و کۆمەڵکووژییەکانی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سووریادا کوشتنی ١٧٧ کەسی لێکەوتووەتەوە.
سۆهر ڕایگەیاند؛ لەم ٤ کاتژمێرەی کۆتاییدا جگە لەو ٣ کۆمەڵکووژییە کە لە تەرتوس، لازقییە و حەما ئەنجامدراون، لانیکەم ١٩ کەس لە سووریادا کوژراون.
کۆمەڵکووژی کەناراوەکان
لە ئامارەکەییدا سۆهر سەرنجی خستووەتەسەر کۆمەڵکووژی کەناراوەکانی سووریا و ئاشکرای کرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ کۆمەڵکووژی لە تەرتوس، لازقییە و حەما ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ١٥٨ کەس کوژراون.
بە گوێرەی سۆهر؛ لە گوندی غەسلای باشووری شاری حەلەب لە شەڕی نێوان دوو ئامۆزادا ٧ کەس کووژراون کە دوانیان منداڵە، لەسەر ڕێگەی گشتی تەرتوس-بانیسەیش گەنجێک بە دەستڕێژی گرووپێکی چەکداری کوژراوە.
سۆهر ئاماژەی بەوەشداوە لە هەرێمی زەرزۆریای گوندەواری حومس، کەسێک لە کاتی گەڕانەوەی لەسەر کار لە لایەن گرووپێکی چەکدارییەوە کوژراوە، لە شاری حیراکیش گرووپە چەکدارییەکان ٣ کەسی دیکەیان کووشتووە.
لە دەشتاییەکانی کەجاجب و بەشریی گوندەواری دێرەزۆر بە هۆیی تەقینەوەی مینی پاشماوەی جەنگەوە چوارکەس گیانیان لەدەستداوە کە منداڵێکییان تێدایە. لە شارۆچکەی شێخ ئیدریسی ڕۆژهەڵاتی ئدلیب لە لایەن کەسانی نادیارەوە کەسێک کوژراوە.
زانراوە تەرمی کەسێک لە گەڕەکی نەسارا دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گولـلەی پێوەبووە، ئەو کەسە کوژراوە دوو ڕۆژ پێش لە حومس ڕفێندراوە.