سۆهر: لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ١١کەس کوژران
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی سەر بە تورکیا، لە ٢٤ کاتژمێری دواییدا لانیکەم ١١کەس کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی سەر بە تورکیا، لە ٢٤ کاتژمێری دواییدا لانیکەم ١١کەس کوژراون.
به پێی ئەم بەیاننامەیە:
- هاووڵاتییەکی عەلەوی دانیشتووی ناوچەی قەرداحەی لازقییە، لە ماڵەکەی خۆیدا بە کورسییەکەوە بەستراوەتەوە و سەری بڕاوە.
- فەرماندەیەکی پێشووی گروپە بەرهەڵستەکان لە شارۆچکەی بەسری ئەلشام لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی دەرعا لەلایەن هێزەکانی تیپی پێنجەوە کوژراوە.
- لە هێرشێکدا ژن و مێردێکی دانیشتووی ماڵێک لە گوندی شینیە لە ڕۆژئاوای حومس کوژران.
- لە شارۆچکەی مزیریب لە گەڕەکی ڕۆژئاوای درعا، گەنجێک بە تەقەیەکی هەڕەمەکی کوژرا.
- گەنجێک لە ناوچەی جەسرولشوغور لە نزیکی ئیدلب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا. دەوترێت ئەم گەنجە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەرەو شارە کەناراوییەکان بەڕێکەوتووە و هیچ هەواڵێکی لێ نەبیستراوە.
- لە ناوچەی کۆمۆنات لە بیابانی سووریا، کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە گیانی لەدەستدا.
- دوو برا لە گوندی مەهروتەی حەما کە هەوڵیان دەدا بپەڕنەوە بۆ ناو لوبنان، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە کرانە ئامانج و کوژران.
لە بۆسەیەکدا کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە لە جەرگەی شاری حەڵەب دانرابوو، دوو ئەندامی گروپێکی چەتەی حکومەتی تورکیا کوژران. باس لەوەش کراوە کە ئەم گرووپە تاوانکارە بە هۆی ڕفاندنی گەنجێک لە گوندی تەل مەقسور کراونەتە ئامانج.