شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە بەرەی پاراستنی بەنداوی تشرین قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا ماوەیەکی زۆرە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی بەنداوی تشرین، پردی قەرەقۆزاق و دێرحافر دەکەن.
شەڕڤان جەمال عەفرین لەوبارەیەوە گوتی: "بەوان دەڵێین و دووپاتی دەکەینەوە تاوەکو داگیرکەر لە ناونەبەیین لە بەرخۆدان بەردەوامین. لەبەر ئەوەی ڕێگە نادەین هەرێمەکەمان داگیر بکرێت.چونکە خاوەن مافین و دەست لە مافی خۆمان هەڵناگرین."
شەڕڤان دیار عەفرین ئاماژەی بەوەدا سەرەرای ئەو سەختیانەی لە بەرەکانی شەڕدا هەن و سەرەڕای هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانێكی قارەمانێتی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هەیە و گوتی: "بانگەواز لە هەموو گەنجانی سووریا دەکەین کە بە پێی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵیان لەم قۆناغەدا بگێڕن."
هەروەها سەرحەد گرباوی گوتی: "ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بکەونە نێو خاکەکەمان و تاوەکو کۆتایی دەیپارێزین."