شەڕڤانێکی قەسەدە شەهیدبوو
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی حوسێن عەبدی عەواد بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە لە دەشتاییەکانی تەروازیە برینداربوو، شەهیدبوو.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی حوسێن عەبدی عەواد بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە لە دەشتاییەکانی تەروازیە برینداربوو، شەهیدبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە گوندەوارەکانی کانتۆنی فورات شەهیدبوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، کە شەڕڤانی قەسەدە حوسێن عەبد عەواد (عومەر) لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی تەروازیەی شارۆچکەی سلوکی کانتۆنی فورات شەهیدبووە.
قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و بەڵێنی شوێنکەوتنی ڕێگەی شەهیدانی دا.
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: عومەر
ناو و پاشناو: حوسێن عەبدی عەواد
ناوی دایک: عەنود
ناوی باوک: عەبد
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەروازییە – گوندی عیوا، ١٦ ی ئاداری ٢٠٢٥.