شەڕڤانی قەسەدە ئەل جاسم بە خاکسپێردرا

لە مەراسیمی بەخاکسپرادنەکەدا لە کانتۆنی تەبقا، بۆ بەخاکسپاردنی شەرڤانی قەسەدە ئەحمەد حەمید ئەل جاسم سەدان کەس کۆبوونەوە.

شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد حەمید ئەل جاسم لە ٧ی تەموزدا لە کاتی ڕاپەراندی ئەرکەکەیدا بە ڕووداوێک لە شاری مەنسوریەی کانتۆنی تەبقا شەهید بوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ڕزگاری دەستیپێکرد. دواتر شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبەقە نمایشێکی سەربازییان ئەنجامدا.

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا سەقر جرنەی سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ئەحمەد و شەڕڤانانی قەسەدە کرد و وتی: "شەهید ئەو کەسەیە کە دەستبەرداری هەموو خۆشییەکانی ژیانی دەبێت و بۆ دۆزی ئازادی گەلەکەی گیانی بەخت دەکات. بەڵین دەدەین تا کۆتای لەسەر ڕێگەی شەهیدان بین و ئامانجەکانیان پێکبهێنین."

هەر لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارتی داهاتووی سوریا لە تەبقا، ئەحمەد ئەل خەلەف سەرنجی خستەسەر شۆڕشی ١٩ی تەموز و وتی: "شۆڕشی ١٩ی تەموز شۆڕشی یەکلایی کردنەوەیە. لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران شەهیدی داوە. ڕێکخستن و یەکگرتنی گەلانی هەرێمەکە بەرهەمی ڕەنجی شەهیدانە."

دوای قسەکان، ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا