شەڕڤانی یەپەژە ڤەژین حەسەکە: پیرۆزکردنی نەورۆز خاوەندارێتی کردن لە شەهیدانە
شەڕڤانی یەپەژە ڤەژین حەسەکە لە بەرەی بەرخۆدانی قەرەقۆزاق جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و گوتی: "لە بەرانبەر هەموو هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین و ئاگری نەورۆز گەش دەکەین".
شەڕڤانی یەپەژە ڤەژین حەسەکە لە بەرەی بەرخۆدانی قەرەقۆزاق جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و گوتی: "لە بەرانبەر هەموو هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین و ئاگری نەورۆز گەش دەکەین".
شەڕڤانانی یەپەژە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ناو هەلومەرجی زۆر سەختدا لە بەرەکانی بەرخۆدان تێدەکۆشن، بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە نەورۆز کرد.
یەکێک لە شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەکانی بەرخۆدان ڤەژین حەسەکە لەسەر نەورۆز قسەی کرد و گوتی: "وەک شەڕڤانی یەپەژە نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیانمان لە بەرەکان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. ٢١ی ئادار یەکێک لە ڕۆژە زۆر گرنگەکانی مێژووی کوردستانە. لە هەمانکاتدا خاوەن مانا و پەیامێکی مەزنە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەموو ڕۆژێک بە چەکی قورس هێرشی بەرەکانی بەرخۆدان دەکەن. لە بەرانبەر ئەمەشدا لە بەرەکانی پێشەوە هاوڕێیانمان بە ئیرادەوە بەرخۆدان دەکەن. لە هەمانکاتدا نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز دەکەن.
لەو باوەڕەین ئەم نەورۆز بە سەرکەوتن تاجدر دەکەین. وەک چۆن هاوڕێمان کاوە مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد جەستەی خۆی کرد بە ئاگر و نەورۆزی پیرۆز کرد. میراتی بەرخۆدانی کاوەی سەردەم بە ئیرادەوە درێژە پێ دەدەین. چەندە هێرشی سەخت لەسەر هەرێمەکە بکرێت، بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان دەکەین و ئاگری نەورۆز گەشتر دەکەین. چونکە پیرۆزکردنی نەورۆز، گەشکردنی ئاگری نەورۆز بە واتای خاوەندارێتی کردن لە هەزاران شەهید دێ خۆیان فیدا کردوە".