سەردانەکان بۆ پرسەی شەهیدانی قامیشلۆ بەردەوامە
لە قامیشلۆ، سەردانەکانی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خالیدە عیسا و هەژار سلێمان کوڕی کە لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، بەردەوامە.
لە قامیشلۆ، سەردانەکانی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خالیدە عیسا و هەژار سلێمان کوڕی کە لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، بەردەوامە.
ڕۆژی٢٨ی ئاب، لە گەڕەکی ئەنتەریەی شاری قامیشلۆ، لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک، دایە خالیدە عیسا و هەژار سلێمانی کوڕی شەهید بوون. دوێنێ هەر دوو شەهید بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ بەخاک سپێردرا.
ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، کۆنگرەی ستار، پەیەدە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هێزە ئەمنییەکان و بەسەدان کەس لە دانیشتووانی قامیشلۆ، سەردانی پرسەکەیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید خالیدە عیسا و کوڕەکەی هەژار سلێمان کرد.
لە مەراسیمی پرسەکە، دوای خولەکێک ڕێز بۆیادی شەهیدانی شۆڕش، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ محیەدین حەسەن قسەی کرد.
محیەدین حەسەن سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید خالیدە عیسا و هەژار سلێمانی کوڕی کرد و ڕایگەیاند کە هێرش و پلانەکانی دوژمن سەرکوتوو نابن و وتی، گەل قەد هەنگاوێک بۆ دواوە نانێت.
هەروەها محیەدین حەسەن سەرنجی بۆ هێڵی خیانەت ڕاکێشا و وتی: "لەعنەت لەو کەسانە دەکەین کە بە دوو قروش پارە خیانەت لە وڵاتەکەیان دەکەن."
لە کۆتایی قسەکانیدا محیەدین ڕایگەیاند کە شەهید پیرۆزترین نرخی گەلەکەیانن و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی دوبارەکردەوە.
هاوکات لە مەراسیمەکەدا بەڕێوبەری کۆنگرەی ستاری شاری قامیشلۆ، هندرێن خەلیل وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "شەهید خالیدە عیسا تا دوا کاتەکانی بە ڕۆحێکی فیداکارییەوە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی بەڕێوە برد.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا و وتی، ئێمە لە بەرامبەر هەموو هێرشێکدا ئامادەکارییمان هەیە. ئێمە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی درێژە بە تیکۆشانی خۆمان دەدەین."
هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆبەڕێوبەری کانتۆنی جزیر، حەمرین عەلی وتارێکی سەبارەت بە بنەماڵە و وڵاتپارێزی شەهید خالیدە پێشکەشکرد و وتی: "بەپێچەوانەوە هێرشەکانی دوژمن لاوازیان ناکات بەڵکوو هێندەی تر بەهێزتریان دەکات و وتی، قارەمانێتی گەل بووەتە هۆی پووچەڵ کردەنەوەی هەموو هێرشەکان."
دواتر ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ، ناونیشانی هەر دوو شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی کەسوکارەکەی کرد و مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بەردەوام بوو.