سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای کرد.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای کرد.
ئەمڕۆ سەرۆككۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان و سەرۆكی ڕووسیا لە مۆسکۆ كۆدەبنەوە و شیمانە دەکرێت ڕێككەوتنی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتژیژی ٢٠ ساڵە واژۆ بکەن.
دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە لە ئەنجامی ٢٠-٣٠ کۆبوونەوە ئەنجامدراوە و ٤٧ خاڵ دەگرێتەوە.
کازم جەلالی باڵوێزی باڵای ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی پێشوو ئەم ڕێککەوتنە هاوسەنگە بە بەرژەوەندی هەردوولا.
لە گواستنەوەی تەکنەلۆژیاوە هەتا ئاسایشی سایبری، لە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی تا بەرەنگاربوونەوە دژی تیرۆر، هەروەها بابەتی زۆر لە ڕێککەوتنەکەدایە. ئامانج هەنگاوێکی هاوبەشە لە پرسەکانی ژینگەیی و بەکارهێنانی دەریای خەزەر و سپیکردنەوەی پارەی ڕەش و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارەکان.
هەردوولا بەرنامەی پەروەردەیی هاوبەش و پڕۆژەی پاراستنی بەڕێوەببەن.