سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکرا

تیمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی قەسەدە لە ناوچە بەرزاییەکانی ڕەقە سەرکردەیەکی چەتەکانی داعشییان دەستگیرکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکە ڕاگەیاندراوێکی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دیاریکراوە تیمەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سەر بە قەسەدە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە پاشماوەی شانەی چەتەکانی داعشدا، لە ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی گوڵان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی  لە گوندەکانی ڕەقە ئەنجامدا. ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا سەرکردەیەکەی چەتەکانی داعش دەستگیرکرا.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو: "ئۆپراسیۆنەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر جوڵە و چالاکیەکانی تاوانبارێک بە ناوی ئەیمەن عەبدولموتیدا دەستیپێکرد. دواتر هێزکانمان هەڵدەکوتنە سەر جێگەی تاوانبار  دەستگیری دەکەن. عەبدولموتی تیرۆرست بەرپرسی یەکەمی سەربازی ڕێکخستنی داعشە لە ڕەقە. هەروەها پلانداڕێژەری سەرجەم چالاکیە تیرۆرستییەکانە."

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، چەتە دەستگیرکراوەکە بڕێکی زۆر لە ئامراز و تەقەمەنی پێبووە و لە لایەن قەسەدەوە دەستیبەسەردا گیراوە.