بە دیمەن

ستێرک گولۆ: ژیانی عەزیز کۆیلوئۆغلۆ بە لێگەڕین بەدوای ئازادیدا دەستی پێکرد

ڕۆژنامەنووس ستێرک گولۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ژیانی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلۆئۆغلۆ بە لێگەڕین بەدوای ئازادیدا دەستیپێکرد و وتی: "هاوڕێ عەزیز بە سەدان ڕۆژنامەنووسی پێگەیاند و ناسنامەیەکی ئافراند کە چۆن دەتوانرێت مێشکێکی ئازاد و دیموکراتیک بەرهەم بهێندرێت."

یەکێتی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) لە ٨ی شوباتدا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە ڕانیە ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلۆ شەهید بوو.

ڕۆژنامەنووس عەیزیز کۆیلوئۆغلو لە ناوچەی چناری ئامەد کە بە قارەمانی و بەرخۆدان لە مێژوودا جێیەکی گرنگی هەیە، لە ١٩٧٦ لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبوو. عەزیز کۆیلوئۆغلۆ دڵسۆزی گەلی کورد بوو، وەک هەر گەنجێکی کورد لە تێکۆشانی مافدار لە باکووری کوردستان ٣ جار زیندانی دەکرێت. تەمەنی ١٦ ساڵبوو لە زیندانی دەوڵەتی تورکی فاشیست ئەشکەنجە دراوە. ساڵی ١٩٩٤  دوای ئەوەی لە ئامەد لە گەورە شارەکان لە کاری شۆڕشگێڕی بەردەوام بووە جارێکی دیکە زیندانی دەکرێتەوە. جاری سێیەم لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ و ١٩٩٨ لە زیندان مایەوە، بەڵام پێداگر بوو لە تێکۆشان و لە بەرانبەر ئەشکەنجە سەری نەوی نەکرد. لە هەموو شوێنێکی کوردستان تێکۆشا و کاری ڕۆژنامەنووسی کرد، ساڵی ٢٠٠٠ بوو یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە پێشەنگایەتی ڕاگەیاندنی ئازادی دەکرد. لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا بەرەو ڕۆژئاوا چوو و لە کاری ئەکادیمی تاوەکو دامەزراندنی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازادی پێگەیاند.

هەڤاڵی تێکۆشانی ڕۆژنامەنووس ستێرک گوڵۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی تێکۆشانی عەزیز کۆیلوئۆغلۆی کرد.

لە تێکۆشانی ئازادی کورد ڕەنجێکی زۆریدا

ستێرک گوڵۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ساڵی ٢٠٠١ ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلۆ ناسیووە و گوتی: "عەزیز کۆیلوئۆغلۆ ڕۆژنامەنووسێک بوو کە ڕەنجی زۆری لە تێکۆشانی ئازادی کورد، گەلی کورد دا، ئەو بوو بە پایەیەک. هاورێبوو، خاوەن ناسنامەیەکی تێکۆشەر بوو، مامۆستایەکی مەزنبوو. لە کاردا خاوەن کەسایەتیەکی جدیبوو. چۆن کە لە ڕاگەیاندنی ئازادا هەر هەڤاڵێکمان خاوەن جێیەکە، هاورێ عەزیز کۆیلوئۆغلۆیش خاوەن گرنگییەکی مەزنبوو.

تەمەنی خۆی بەخشی بە تێکۆشانی گەلی کورد

لە پڕۆسەی زیندنی دەوڵەتی تورک گوتبووی 'دۆزی کورد دۆزێکی قوڵە و بنەڕەتییە بۆ ئەوەش پێویستی بە تێکۆشانێکی مەزن هەیە. لە دوای ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە تێگەشتم کە گەلی کورد تاوەکو ئازاد نەبێت ناتوانێت بژی. لەبەر ئەمەش پێداگری لە تێکۆشان جارێکی دیکە زیاد کرد'.

لە هەمانکاتدا بوو بە دەنگی گەریلا

باوەڕی بە ئازادی و سەرکەوتن گەورە بوو. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش کاری ڕۆژنامەنووسی کرد،، گەیاندنی ڕۆح، بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا بۆ جیهان کردە ئەرکی خۆی. بۆ ئەوەی حەقیقەتی کوردستان ڕاگەینێت وەک ڕۆژنامەنووسی ئازاد و دیموکراتیک لە هەر چوارپارچەی کوردستان تێکۆشا. شەڕ، تاڵا، کۆمەڵکووژی لە کوردستان بە جیهان ڕادەگەیاند.

لێگەڕینی لە حەقیقەت بێ کۆتایی بوو

خاوەن کەسایەتییەکی لێکۆڵینەوە بوو، هاوڕێیەکی بیرکەرەوە بوو، شیکاری بەهێزی دەکرد و هەوڵی دەدات زانیاری نوێ بە دەست بهێنێت. لێگەڕینی لە حەقیقەت بێ کۆتایی بوو. لە هەر شوێنێک پێویستی هەبوایە هاوڕێ عەزیز ئامادەبوو بچێت ئەو شوێنە. لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانە بوو کە دەیویست بچێتە عەفرین. گەواهیدەری ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی عەفرین بوو. بە چاو، زمان و گوێ حەقیقەتی دەگوت. لەگەڵ بەرخۆدانی عەفرین، گەلی عەفرین بوو بەیەک. شۆڕشی ڕۆژئاوا لەگەڵ بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان سات بە سات ڕایدەگەیاند، بوو بە دەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا. دەرفەتی نەتەوەپەرستی قبوڵ نەدەکرد، خاوەن مێشکێکی ئازاد بوو لەسەر ڕێگەی ئازاد ڕێپێوا".

هەوڵی دا بەرخۆدانی تشرین ڕاگەیەنێت

وتیشی: "وەک چۆن لە ١٥ی شوباتدا بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی هێرش کرایە سەر رێبەر ئاپۆ، ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی کوردان دروستبوو، ئەمڕۆش هێرش دەکەنە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە سەرنج دەخەنە سەر گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی، بەم شێوەیە دەیانەوێت نەهێڵن ڕاستییەکان ڕابگەیەنن. هێرشی لەم شێوەی مانگی شوباتدا رێکەوت نییە. ڕۆژنامەنووسان کە باسی ئازادی دەکەن زیندانی دەکرێن، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەبنە دەنگی حەقیقەت بە ئامانج دەگیرێن.

لە تشرین بە ئامانج گرتنی هاوڕێ نازم و جیهان هەوڵێک بوو بۆ پەدەپۆشکردنی حەقیقەتبوو. ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی ببنە دەنگی حەقیقەت تێکۆشان، ڕووداوەکانیان سات بە سات کرد بە هەواڵ و رایانگەیاند، پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەتیان لە ناوبرد. ڕۆژێک پێش شەهیدبوونی واتە ٢٦ی کانوونی دووەم بە تێلەفۆن قسەمان کرد. سەرنجی لەسەر بەنداوی تشرینبوو، دەیگوت 'بەرخۆدانی تشرین ئەنجامی مەزن بە دەست دێنین. بەرخۆدانی بوێری گەل ئەنجامێکی گرنگ لەگەڵ خۆی دێنێت'.

هاوڕێ عەزیز بۆ ئەوەی ببێت بە دەنگی بەرخۆدانی تشرین گەلێک ڕەنجی دا. دەیویست ببێت بە دەنگ و ڕەنگی تشرین، حەقیقەت ڕابگەیەنێت. بوێری و دڵخوازی بۆ داهاتووی ڕاگەیاندنی ئازاد سەرچاوەی سود وەرگرتنی بوو".

میراتی ئەو لە دڵی هەزاران مرۆڤە

ستێرک گوڵۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆحی ڕاگەیاندنی ئازاد نەمرە و لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "شەهیدبوونی هاوڕێ عەزیز لە دەستدانێکی گەورەیە، بەڵام ڕۆحی ڕاگەیاندنی ئازاد لەناو ناچێت؛ ناتوانێت قەڵەمەکە بوەستێنێت. لەم ساڵدا ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازادی بەرێزمان لە دەستدا. ئەویشمان لە دەستدا، بەڵام میراتی ئەوان کە لە دوای خۆیان جێیان هێشت، لە دڵی هەزاران مرۆڤ دەنگ دەداتەوە.

کەلتووری بەرخۆدانمان بۆ جێماوە

هاوڕێ عەزیز وەک سەید ئەڤران، گوڵستان تارا و نازم داشتان کەلتووری بەرخۆدانی ڕاگەیاندنی ئازادی بۆ جێهشتین. هاوڕێ عەزیز کە لە ڕۆژئاوای کوردستان کاری ئەکادیمی ڕاگەیاندنی ئازادی بەڕێوەدەبرد، بە سەدان ڕۆژنامەنووسی پێگەیاند، بوو بە ناسنامەیەک نیشانی دا مێشکی ئازاد و دیموکراتیک چۆن دەتوانرێت بئافرێنرێت. هەربۆیە قەرزاری ئەوین. سەید ئەڤران مێشکی ڕاگەیاندنی ئازاد بوو، هاورێ عەزیز کۆیلوئۆغلو پسپۆڕێک بوو ڕێگەی نیشاندەدا".