'سی پی تی بە ئەرکی خۆی هەڵناستێت'

هاوسەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی کانتۆنی جزیر جوان محمەد ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و لەم ڕووەوە سی پی تی بەهیچ شێوەیەک ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەجێنەگەیاندووە.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵێ بە پیلانگێڕییەکەی نێونەتەوەی لە گۆشەگیرییدایە. مەرامی پیلانگێڕان بۆ لە باربردنی پارادایم و فکر و فەلسەفەکەی بوو، کە تاکە هیوای مرۆڤایەتییە بۆ ڕزگاربوون لە وێرانکارییەکانی سیستەمی سەرمایەداری. لە ئاست گۆشەگیری ئیمراڵیدا هەموو وڵاتان بێدەنگن و سی پی تیش وەک دامەزراوەیەکەی یاسای لەو ڕووەوە هیچ هەنگاوێکی نەناوە لە دژی بێ یاساییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، پەیوەست بە دیووی یاسای سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوسەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی کانتۆنی جزیرە جوان محمەد بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

'بە گوێرەی ڕێساکان گۆشەگیری قەدەغەیە'

جوان محمەد ئەوەی ئاشکراکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەموو ڕێساکانی مافەکانی مرۆڤ دەوستێتەوە و بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد: "لە ڕوانگەی ئێمەوە وەک پارێزەرانی ڕۆژئاوا، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک لە دژی ڕێسا و یاساکانی مافەکانی مرۆڤە. لە ڕووی یاساکانی مافی مرۆڤەوە جێگەی نابێتەوە. بە گوێرەی مادەی ١، ٣ و ٧ی مافەکانی مرۆڤ، هەموو کەسێک مافی ئازادی ژیانی هەیە لە جیهاندا و نابێت ئازادی هیچ مرۆڤێک سەرکوت نەکرێت. یانی لە هەموو یاساکانی مافەکانی مرۆڤدا دان بە مافی ئازادی هەموو مرۆڤێکدا نراوە.

لە ڕووی مافی زیندانیکراوانیشەوە هەموو زیندانییەک مافی چاوپێکەوتنی هەیە لەگەڵ بنەماڵە، دۆست و پارێزەرانیدا و لە چاوپێکەتن دانەبرێت. کەچی ئەم هەموو ڕێسایەیی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە ڕێبەری گەلی کورد جێبەجێناکرێت."

'پێویستە ڕێبەری گەلی کورد ئازاد ببێ'

جوان ئاماژەی بەوەدا بە گوێرەی هەموو ڕێساکانی مافەکانی مرۆڤ، دیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوانە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "پێویستە ڕێبەر ئۆجالان ئازاد ببێت. دەوڵەتی تورک ڕێساکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکات. بە گوێرەی هەموو پێوانە و ڕێسا و یاسایەک پێویستە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت. بۆیە ئێمە وەک یەکێتی پارێزەران لە کانتۆنی جزیرە بانگەوازی لە هەموو کەسێکی یاسایی، سی پی تی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین لە بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵیدا بە ئەرکی خۆیان هەستن. سی پی تی هەموو شتێک دەزانێت، بەڵام بە ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ هەڵناستێت. با بۆ هەموو جیهان ئاشکرابێت کە پێویستە ڕیبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو گەلەکەیدا ژیان بکات و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت."