'تا دوا هەناسەمان درێژە بە بەرخۆدانی تشرین دەدەین'

شەڕڤانی قەسەدە سەرحەد ڕەقەیی ئاماژەی بەوەکرد کە بەرخۆدانی تشرین مێژووییە و جەختی کردەوە کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ناتوانن لە بەرانبەر ئیرادەی شەڕڤانانی قەسەدە بوەستن.

سەرحەد ڕەقە

پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٤ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ داگیرکردنی بەنداوی تشرین دەستیان بە هێرش کردن کرد. شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بە بەرخۆدانێکی مێژووی بەرپەرچی هێرشەکانیاندایەوە. گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێزی لەم بەرخۆدانە وەرگرت بۆ پشتگری کردن لە نەوەکانیان و شەڕڤانان بە ڕێکەوتن بەرەو بەنداوی تشرین. هەموو ڕۆژێک گەل لە هەرێمە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بە کاروان بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێ دەکەوت.

یەکێک لە شەڕڤانانی قەسەدە کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندایە، سەرحەد ڕەقەیییە کە خەڵکی ڕەقەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و باسی گرنگی بەرخۆدانی کرد و گوتی: "هەندێک ڕووداو خاوەنی بەهایەکی مێژووییە و نابێت لە بیربکرێت. پلانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە سەرناکەوێت".

'تاوەکو کۆتایی بەردەوامی بە بەرخۆدانی تشرین دەدەین'

سەرحەد ڕەقە گوتی: "هەرچەندە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە تەکنیکی سەخت و پێشکەوتوو هێرش بکەن ناتوانن لە بەرانبەر ئیرادەی قەسەدە ڕاوەستن و ناتوانن ئەم بەرخۆدانە بشکێنن. دەوڵەتی تورک هەموو چەک و تەکنیکەکانی ڕادەستی ئەم چەتانە کردوە، بەڵام لەگەڵ تەکنیکی پێشکەوتووی هێرشەکان ئیرادەمان لە بەرانبەر ئەوان سەردەکەوێت. ئەمە بەرخۆدانێکی زۆر مەزنە، ئیرادەی گەل لەوێیە. تاوەکو ئەوێ نەبینن کەس ناتوانێت لێی تێبگات. مۆڕاڵ و بڕیاردەرییەکی مەزن هەیە. پشتگیری زۆر گەورە لە گەلەکەمانەوە وەردەگرین و هەمیشە لەگەڵ گەلەکەمان دەبین. تاوەکو کۆتایی بەردەوامی بە بەرخۆدانی تشرین دەدەین'.

'ناتوانن بێنە نێو خاکەکەمان'

سەرحەد ڕەقە ئاماژەی بەوەکرد کە شەڕڤانانی قەسەدە هێز و مۆڕاڵ لە گەل وەردەگرن و گوتی: "لە تشرین لە دژی گەلەکەمان هێرشی زۆر سەخت دەکرێت. دووژمن بە هەموو جۆرێک هێرشمان دەکات و ئەمەش بوو بە هۆکاری ئەوەی چەندین بریندار و شەهید دروست بێت، بەڵام سەرەرای ئەوەش گەل شەڕڤانەکانی خۆیان بە تەنها جێ نەهێشت. جارێکی دیکە بەڵێن دەدەینە شەهید و گەلەکەمان، گەلەکەمان بپارێزین، خوێنی شەهیدانمان لە سەر زەوی جێناهێڵین. تاوەکو دڵۆپێک خوێنمان مابێت ئەم بەرخۆدانە بەردەوام دەبێت. با دەوڵەتی تورکی داگیرکەر باش بزانێت کە قەسەدە لە بەرخۆدان بەردەوامە".