' تا هزری ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەریلا هەبێت، کورد لەناوناچێت'

فریال تەمی سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی ئیمراڵی و شەڕی گەریلا لە دژی داگیرکاری و وتی: "تا هزری ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەریلا هەبێت، کورد لەناوناچێت."

ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەرەوەردەی کۆنگرە ستاری هەرێمی فرات، فریال تەمی پەیوەست بە گۆشەگیری سەخستی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕی ئەفسانەیی گەریلا لە دژی داگیرکاری قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

لە دەستپێکی قسەکانیدا تەمی ئاماژەی بەوەدا فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و وتی: "هەر ئەمەش بووەتە مۆتەکەی دەسەڵاتداری، بۆیە ماوەی ٤١ مانگە گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ سەپێنراوە. مەبەستی دەوڵەتی تورک لە گۆشەگیری بۆ جیاکردنەوەی گەل و ڕێبەر ئاپۆیە. بەڵام با دەسەڵاتداری زۆر باش تێبگات لەوەی ئێمە لە هەر دۆخێکدابێت خاوەنداری لە فکری ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. پێویستە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت."

'بەرخۆدانی گەریلا، دووژمنی خستۆتە ناو زەلکاوی شکستی خۆیەوە'

لە درێژەی قسەکانیدا فریال تەمی ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلا لە دژی دووژمن کرد و وتی: "گەریلا بەرخۆدانێکی بە حورمەت لە بەرامبەر دووژمندا بەڕێوەدەبات. بەرخۆدانی گەریلا، دووژمنی خستۆتە ناو زەلکاوی شکستی خۆیەوە. بە بەکارهێنانی هەموو چەکێکی قەدەغەکراو و کیمیاییەوە دووژمن لە شکستدایە بەرامبەر بە گەریلا، ئەم هێرشانەی دووژمن پیشاندەری ئەوەیە کە گەریلا بەرامبەر بە هێزێکی ناتۆ شەڕدەکات. شەڕکردنی گەریلا لە پێناو مرۆڤایەتیدایە."

'دیسانەوە خیانەت ڕووی خۆی پیشان دەداتەوە'

لە کۆتایی قسەکانیدا فریال تەمی سەرنجی خستەسەر خیانەتی پەدەکە و وتی: "هەروەک چۆن لەساڵی ١٩٩٢دا خیانەت بەڕێوەبردرا، لە ئێستاشدا ڕووی خۆی پیشان دەداتەوە. گەریلا لە ساڵی ١٩٩٢ بەرخۆدانێکی گەورەی بەرامبەر هێڵی خیانەتی پەدەکە بەڕێوەبرد. شەهید بێریتان بە بەرخۆدانەکەیەوە بووە داستانێک و وەڵامی فاشیزم و هێڵی خیانەتی دایەوە.

لە ئێستادا بنەماڵەی بارزانی وەک چۆن لە پێشوشدا کردوویەتی، لەگەڵ دەوڵەتی تورکدایە و سنورەکانی بۆ کردووەتەوە. ڕوونە هەموو ئامانجی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی گەلی کوردە، لەو پێناوەشدا لە بەستنی ڕێکەوتننامەدایە. بۆیە بەرامبەر بە دووژمن و هێڵی خیانەت فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانەکانی گەریلا پارێزەری کوردانە."