تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین؛ قڕکردنی گەل و سرووشت
تاوان و خراپەکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دانیشتوانی عەفرین بەردەوامە، چەتەکان لەم دوایانەدا ٤٠ داری زەیتونیان بڕیوەتەوە، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە دانیشتوانەکەی بەردەوامە.
تاوان و خراپەکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دانیشتوانی عەفرین بەردەوامە، چەتەکان لەم دوایانەدا ٤٠ داری زەیتونیان بڕیوەتەوە، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە دانیشتوانەکەی بەردەوامە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تاوانەکانیان بەرانبەر گەل و سروشتی عەفرین درێژە پێدەدەن. لەم دوایانەدا چەتەکان زیاتر لە ٤٠ داری زەیتونیان لە گوندی قۆرتلاقای بچوکی سنووری شارۆچەکی شێران بڕیوەتەوە.
وەرگرتنی سەرانە و تاڵانکردنی سرووشت
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایاگەیاند چەتەکانی 'لیوا شیمال' وەرگرتنی ١٣٠٠ دۆلاری سەرانەیان لە بنەماڵەیەکی گوندی هۆپکا سەپاندووە، لە بەرانبەر گەڕانەوە بۆ ماڵەکەیان. لە گوندی کۆلیایش هەمان شێوە چەتەکانی حەمزات لەسەر ئەو خەڵکەی کە بوونە بە وەکیلی زەوی کۆچبەران ٢٠٠ دۆلارییان سەپاندووە.
لە شاری شیایش چەتەکانی 'عەمشات' وەرگرتنی ٥٠٠ دۆلار بەسەر هاوڵاتییەکدا دەسەپێنن.
لە گوندی دێر مشمشەی شێراوا کە لە ژێر داگیرکاریی چەتەکانی 'عمشات'دایە کردەوەی تاڵانی و ڕفاندن ئەنجام دراوە. چەتەکان لەسەر هەرکەسێک کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆی، پێدانی ١٢٠٠-١٥٠٠ دۆلار دەسەپێنن.
خراپەکارییەکانی ئەو چەتانە تەنها لە وەرگرتنی سەرانەدا نەوەستاوەتەوە، هەروەها لە موختاری گوندەکەیان داوە و تەنها لەم مانگەدا ٦ هەزار داری زەیتوون، میوە و داری دارستانە سروشتییەکانیان بڕیوەتەوە.