تاوانی جەنگ: دەوڵەتی تورک وێستگەی کارەبای بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا وێستگەی کارەبای بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا کارەبا بڕا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا وێستگەی کارەبای بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا کارەبا بڕا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وێستگەی کارەبای شاری عەین عیسای کانتۆنی فوراتی بۆردوومان کردووە.
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارەبای شارەکە و دەوروبەری بڕاوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ساڵانێکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. لەنێو ئەو دامەزراوانەی دەکرێنە ئامانج، قوتابخانە و نەخۆشخانە و کۆمەڵەش هەن.