تێگەیشتن لە ڕێگەی سۆسیولۆژی ئازادییەوە
سامیە خەلیل بەشداری لە گروپی خوێندنەوە و وتووێژ لە سەر سۆسیولۆژی کۆمەڵایەتی عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردووە و ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا بە تەواوی لە قووڵایی و گرنگی تێکۆشانی ژنان تێگەیشتووە.
سامیە خەلیل بەشداری لە گروپی خوێندنەوە و وتووێژ لە سەر سۆسیولۆژی کۆمەڵایەتی عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردووە و ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا بە تەواوی لە قووڵایی و گرنگی تێکۆشانی ژنان تێگەیشتووە.
سامیە خەلیل تەمەن ٤٧ ساڵ ٢٦ساڵە لەسەر بیرو ئەندێشەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانی خۆی بەڕێوە دەبات سامیە خەلیل کە لە ساڵی ١٩٩٨ بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەناسێت، ناسنامەی ژنانی دۆزیەوە و بە بڕیارێکەوە کە سوودی بۆ کۆمەڵگا بێت دەست پێدەکات. ئەو ڕۆڵێکی چالاکی هەبووە لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەشداری تێکۆشانی مافەکانی ژنان کردووە. سامیە خەلیل بەشداری گروپی خوێندنەوە و وتووێژ لە سەر سۆسیۆلۆژی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کردووە و ڕایگەیاند کە لە قووڵایی و گرنگی تێکۆشانی ژن تێگەیشتووە.
سامیە خەلیل، لەو بارەیەوە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد
سامیە خەلیل وتی: " تا تەمەنی ٢١ ساڵیم، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆم نەدەناسی، بەڵام هاوژینەکەم وڵاتپارێز بوو. لەڕێگەی ئەوەوە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆم ناسی. پێش ئەوەی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بناسم دایکی منداڵەکانم و ژنی ماڵ بووم. دوای ئەوەی هاوژینەکەم لە گەڵ هەڤاڵان پەیوەندی بوو، ئەمە بووە هۆی پەیوەندی منیش لەگەڵ هەڤاڵان. دواتر چوومە قۆناغی فێربوونی ناسنامەی ژنانی وڵاتپارێزی، لەو کاتەدا فشاری ڕژێمیش زیادیکردبوو. هاوژینەکەم ماوەی ساڵ و نیوێک لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا. بەو بۆنەوە گوشار لەسەر بنەماڵەکەم زیاد بوو. ئیتر من لەوە تێگەیشتم کە سامیەی پێشوو دەبێت بگۆڕدرێت و دەبێت سوود بە کۆمەڵگا بگەیەنم. ئیتر وەک ژنێک دەستم بە گۆڕانکاری کرد."
لە کۆمۆنەکاندا خزمەتی بە گەلەکەی دەکرد
سامیە خەلیل باسی لەوەشکرد، کە لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە کۆمۆنی بەرخۆدانی شەهیدان خزمەتی شۆڕشی کردووە و وتی: "لەگەڵ کچەکەم بەشداری کاری کۆمۆن بووین، ئەو تێکۆشانەی کە ساڵانێکە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوە دەچوو، دەنگی دایەبوویەوە و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێکردبوو، ئێمە بەو بۆنەوە باشتر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، بەم شێوەیە ئێمەی ژنان مافەکانی خۆمان بەدەست هێنایەوە و بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ژن بوو بە خاوەن هێزی تێکۆشان.
سوسیۆلۆژی ئازادی دەخوێننەوە
سامیە خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە سوسیۆلۆژی ئازادی، کە یەکێکە لە پێنج پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە و وتی: "ئێمە کۆمەڵێک ژنین هەفتەی جارێک کۆدەبینەوە و بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنینەوە. ئەو بەشانەی کە دەخوێندرێتەوە، قسەو باسی لەسەر دەکەین و بەم شێوازە پێش دەکەوین و زانیاری زیاتر بەدەست دەهێنین."