تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەیە بۆ عەفرین
کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا ئاماژەیان بەوەکرد کە گەلی عەفرین ئەمە ٨ ساڵە کۆچبەرن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە بەرخۆدان وەڵامی دوژمن دەدەنەوە و گوتیان: "بەردەوامی تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەیە بۆ عەفرین."
کۆچبەرانی عەفرین-شەهبا ئاماژەیان بەوەکرد کە گەلی عەفرین ئەمە ٨ ساڵە کۆچبەرن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە بەرخۆدان وەڵامی دوژمن دەدەنەوە و گوتیان: "بەردەوامی تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەیە بۆ عەفرین."
لەبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمی عەفرین، گەل ناچار بوو کۆچبەر ببێت. ئەم کۆچبەر بوونە دەبێت بە ٨ ساڵ. ئەم گەلە بەرخۆدێرە سەرە ڕای ئازار و سەختی بەرخۆدان دەکەن و سەر بۆ دووژمن نەوی ناکەن. دوای ئەوەی لە عەفرین کۆچبەر بوون، چوونە شەهبا، بەڵام دووژمن بەمەش ڕازینەبوو جارێکی دیکە لە هەرێمی شەهبا کۆچبەر بوون. بەرخۆدان و تێکۆشان بوو بە هۆکاری ئەوەی کە هەوڵەکانی دووژمن پوچەڵ بکەنەوە.
سەبارەت بە کۆچبەرانی عەفرین، سەبارەت بەو سەختییانەی کە لە کاتی کۆچکردنیان لە عەفرینەوە بۆ شەهبا و لە شەهباوە بۆ ڕەقە تووشی بوون، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
هاووڵاتی بە ناوی عەلی پیری لەسەر کۆچبەری لە عەفرین تا شەهبا قسەی کرد و گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوێک بە فرۆکەی جەنگی و چەک، تەواوی تانکەکانی هێرشیان کردە سەر عەفرین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەم هێرشەی بە ئامانجی زیندووکردنەوەی دەسەڵاتی عوسمانی و داگیرکردنی خاکەمان ئەنجامی دا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی لەسەر گەل ئەنجام دا. لە دەرەوە منداڵ و مەدەنی کەسی دیکە لە عەفرین نەبوو. کۆمەڵکووژییەکی گەورەی لەسەر منداڵ و ژنان ئەنجام دا. بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کرد و بە هەزاران کەس شەهیدبوون. گەلەکەمان ٥٨ ڕۆژ لە عەفرین بەرخۆدانی کرد و خاکەکەی بە ئاسانی تەسلیمی دووژمن نەکرد".
هاووڵاتی بە ناوی فاتمە ڕەشید لە ناوچەی بلبلی شاری عەفرین گوتی: "کاتێک لە عەفرین بووین، ژیانمان خۆش و ئارامبوو، بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورک هێرشە دڕندەکانی لەسەرمان ئەنجام دا، بە شێوەیەکی دڕندانە منداڵ، ژن، پیرانمانی شەهیدکرد. لە دوای ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدان ناچاربووین لە خاکەکەمان دەربچین. ماڵ، موڵک و زەوییمان بە جێهێشت و بەرەو هەرێمی شەهبا بە ڕێکەوتین. ژیانێکی دیکەمان لە شەهبا دامەزراند بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێنەوە خاکەکەمان عەفرین.
کاتێک گەشتینە شەهبا دەمان گوت شەهبا دەکەین بە عەفرینی بچوک بۆ منداڵەکانمان، بەڵام جارێکی دیکە هێرشی کردە سەرمان و لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە شەهبا دەکراین و بەرەو هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەڕێکەوتین. لەبەر دڕندەی دووژمن جارێکی دیکە کۆچبەر بووین. لە هەمانکاتدا لە کاتی کۆچبەرییدا کوشتن، ڕفاندن و چەندین شتی پیس لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەسەر گەلی مەدەنی ئەنجام درا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەمە بەردەوامە و شتی پیس دەرحەق بە گەلی کورد ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر دەکات. لە بەرانبەر ئەمەشدا گەلی کورد هەمووکاتێک تێکۆشان دەکات و بەرخۆدانەکەی دەبێت بە بەهێزترین چەک لە بەرانبەر دووژمن".
فەریدە ئەحمەد کە ئەویش یەکێک لە کۆچبەرانی عەفرین-شەهبایە ئاماژەی بەوەکرد کە ساڵی ٢٠١٨ شەڕێک لەسەر ئەوان ئەنجام درا لە دژی مرۆڤایەتی بوو، گوتی: "لە ماڵەکانی خۆمان لە عەفرین ئارامبووین، بەڵام دووژمن هێرشی کردە سەرمان و لە ماڵ و خاکەکەمان دوورمانی خستەوە. هەروەها بە سەدان ژن و منداڵیان شەهید کرد و ڕافاندیان، بەڵام کەس لە دەوڵەتانی نێونەتەوەیی دەنگی بەرزنەکردەوە و ئەم هێرشەی ڕانەوەستاند. لە ڕێگەدا کاتێک کۆچبەری هەرێمەکانی ئیدارە خۆبەڕێوبەری دەبووین، چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو شتێکی پیسان بەسەر گەلەکەماندا ئەنجام دا".