تێکۆشانی ئازادی عەفرین بە بەرخۆدانی گەل بەردەوامە

حەووت ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفرین تێپەڕی. لەم بەرخۆدانەدا کە وەک بەرخۆدانی سەردەم پێناسە کراوە، ١٥٠ شەڕڤانی یەپەژە گیانی خۆیان فیدا کرد و بوون بە مەشخەڵی ئازادی. تێکۆشان بۆ ئازادی عەفرین بە بەرخۆدانی گەل بەردەوامە.

لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هێرشی سەختی ئاسمانی و ئۆپراسیۆن دەستیان بەسەر عەفریندا گرت. بە ئاسمانی و زەمینی بۆردوومانی سەختیان کرد. لە پێش ئەم هێرشانە کە لە پێش چاوی جیهان ئەنجام دەدرا، شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بە بوێری و ڕۆحێتی فیدای بەرخۆدانیان کرد و تێکۆشانێکی مێژووییان کرد. گەلی هەرێمەکەش شان بە شان لەگەڵ شەڕڤانان بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی بێپچڕانیان کرد.

یادەوەرییەکانی ئەم بەرخۆدانە بوون بە باسی کتێبەکان و چوونە نێو لاپەڕەکانی مێژووەوە. ئەوکاتەش لە هەموو ڕۆژئاواوە گەل بە کاروان بەرەو عەفرین بە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی پشتگری شەڕڤان و گەلی عەفرین بکەن. عەفرین بوو بە ناوەندێکی زۆر بە هێزی یەکێتی گەلان. بە سەدان شەڕڤانیش لە گەلانی جیاواز خۆیان گەیاندە عەفرین، بەشداری تێکۆشان بوون، نوێنەرایەتی خوشک و برایەتییان دەکرد، گەشتنە کاروانی شەهیدان.

لەوکاتەی تۆی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەم خاکەوە چێنراوە و لێرەوە شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لەسەر بەڵێنی پیرۆز وەستان کە بە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی دۆزی ئازادی و گەلیان دابوو، تێکۆشانیان بەمجۆرە بەردەوامبوو. بە تایبەتی شەڕڤانی یەپەژە لە ناو ئەم بەرخۆدانەدا لەسەر هێڵی زیلان و ئارین بەشداری بەرەکانی پاراستن بوون. شەڕڤانانی یەپەژە کە لە هەموو کوردستانەوە و لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتبوون، لە بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆدان بە قارەمانێتی تێکۆشان و تاوەکو دواسات شەڕیان کرد. لە ڕۆژی دەستپێکەوە تاوەکو ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەژە قوربانی زۆر سەختیانداوە.

شەهیدانی یەپەژە بوون بە سیمبولی تێکۆشانی ژن

لەم بەرخۆدانە شکۆدارەدا نەوال، ئامارا، ئاڵژین، ڤیان، زین، تێکۆشین، جودی، بەفرین، سارا، بارین، ئامارگی و چەندین شەڕڤانی دیکە بۆ تێکۆشانی ئازادی بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون. بە هەمان شێوە شەڕڤانانی فیدای وەک ئاڤێستا و ئاکین لە دژی داگیرکەران چالاکی فیدیان کرد و لە بەرخۆدانی سەردەم وەڵامی دووژمنیاندایەوە. لە چەندین گۆڕەپان تێکۆشانی بەرخۆدانێکی مەزن نیشاندرا. لە ڕۆژی دەستپێکدا هەندێک هەڤاڵ شەهید بوون، زۆرێک لە وان تاوەکو دواین هەناسە شەڕی کرد. بە تایبەت ئەو شەڕڤانانەی بریندار بوون، کەمئەندام بوون بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەستیان لە بەرگری کردن لە خاکەکەی خۆیان هەڵنەگرت.

١٥٠ شەڕڤانی یەپەژە لە پێناو ئازادییدا بە خوێنی خۆیان ئەم بەرخۆدانەیان ئەنجام دا. بوون بە سیمبولی تێکۆشانی ژن کە ژیان بێ وڵات و ئازادی قبوڵ ناکات. ئەوان بوون بە شەڕڤانی بە شکۆی وڵاتەکەیان کە هێشتاش بە هیوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان تێدەکۆشن.

تێکۆشان لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ەوە تا ئێستا بۆ ئازادیی دەکرێت، بە بەرخۆدانی گەلەکەمان بەردەوامە. لەو ڕۆژە عەفرین بە تەواوەتی دەکەوێتە ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بەڵام لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ بەرخۆدانی سەردەم لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە و هەموو ڕۆژێک بەهێزتر دەبێت. شەرڤانانی یەپەژ، یەپەگ و قەسەد بە بەرخۆدانی خۆیان و تێکۆشانی بە ئیرادەی گەل نیشانی دەدەن کە ڕۆژانی ئازادی نزیکە. ئەو بەرخۆدانەی کە ئەمڕۆ بە تایبەتی لە بەنداوی تشرین، دێر حافر و قەرەقوزاق بەڕێوەدەچێت، بە باوەڕ و هیوای گەلەکەمان بۆ ئازادی بەردەوامە. بە تێگەیشتنی خاوەندارێتی کردن لە میراتی شەهیدان تێکۆشانمان مەزن دەکەین و هەنگاوێکی تر لە ئازادی نزیک دەبینەوە.