تۆپبارانی قورس بۆ سەر منبج: داگیرکەران ژنێکیان شەهیدکرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی منبجی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ژنێک شەهیدبوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چڕی گوندەکانی منبجیان تۆپباران کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەو زانیاریانە خراونەتەڕوو، "سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی کانتۆنەکەیان کە ژمارەیەکی زۆر دانیشتوویان تێدایە بە چەکی قورس تۆپباران کردووە. تۆپبارانەکە کاتژمێر ٠٠:٠٠ دەستیپێکرد و تا سەرلەبەیانی بەردەوام بوو.

گوندی جات، عەون دادات و تۆخار لە باکوری رۆژهەڵاتی منبج بە ٢٤ گولـلە هاوەن و کاتیوشا تۆپباران کران.

گوندی دەندەنیە بە ٨ گولـلە هاوەن و کاتیوشا، گوندی سەیادا بە ٥٩ گولـلە و گوندی یانلی بە ١٠ گولـلە کرانە ئامانج. هەروەها گوندەکانی کاولکی، قەرت وێران و ئەریمە بە ٦٤ گولـلە هاوەن و کاتیشا و هوندی جب مەخزومی رۆژئاوای کانتۆنەکە بە ٧ گولـلە هاوەند و کاتیشا تۆپباران کران."

بە ماوەیەکی کەم دوای ئەو راگەیەندراوە ژنێک شەهید بوو، پێنج کەسیش برینداربوون.

هـ . ب