لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا دایک و کوڕێک شەهیدبوون
لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ دایک و کوڕێک شەهیدبوون.
لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ دایک و کوڕێک شەهیدبوون.
فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، نیوەڕۆی ئەمرۆ لە تەنیشت ناوەندی پۆستە و پەیوەندیەکان و گەراجی پاس لە گەڕەکی عەنتەریەی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ژنێک بە ناوی خالیدە محەمەد شەریف تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی هەژار عەدنان تەمەن ٢٤ ساڵ شەهیدبوون.