تەرمی ٢ شەهید بە مەراسیمێک لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید ئارمانج کۆبانێ و شەهید ئیسماعیل قادر بە مەراسیمێکی شکۆدار لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا.

 

ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆس ئارمانج کۆبانێ (ئەیمەن عوسمان) ٢٦ ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، وە شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئیسماعیل قادر ٢٣ ی ئایار بە نەخۆشی دڵ شەهید بوو.

ئەندامانی دامەزراوەکان و بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانان و ڕێکخراوەکانی ژنان و سەدان کەس بەشداربوون لە مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شێران بەدیعە محۆ ڕایگەیاند لەپێناو سەرکەوتن ئامادەن هەزار شەهید ببەخشن و خاوەنداری لە بەهای شەهیدان دەکەن، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، هەر شەهیدێک فەلسەفەی ژیانە، پێویستە خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین".

ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی سەربازی کۆبانێ پۆڵات ئەحمەد ڕایگەیاند گەلی کورد لە مێژوودا ڕووبەڕووی چەندەها کۆمەڵکوژی و قڕکردن بووەتەوە، گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆزەکەی تێدەکۆشێت، گوتی: "ئێمە لەڕێی شەهیدانمانەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمەی گەلی کورد خاوەنی ئەم بەرخۆدانەین. لە هەر کوێیەک بێت، پێویستە ڕاپەڕین".

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

هەردوو شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردران.