تەرمی بەرخۆدەرانی تشرین بەخاکسپێردان
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەدنان یەحیا و حەمزە ئەل حەبیب کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوون، بەخاکسپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە عەدنان یەحیا و حەمزە ئەل حەبیب کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوون، بەخاکسپێردران.
بۆ شەڕڤانانی هێزەکانی کۆماندۆس عەدنان یەحیا و حەمزە ئەل حەبیب کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون، لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر لە تربەسپی بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جەزیرە زیوەر عەلی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی قامیشلۆ ڕێزان عۆسێ ڕایگەیاند بۆ لەناوبردنی داگیرکاری ئامادەن بۆ هەموو شتێک.
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک شێخ عەلادین عومەر ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە سیاسیی و داگیرکارییەکانی بەکاردەهێنێت.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهیدان بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردران.