تەرمی فەرحان ئەلحەسەن لە حەسەکە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن شەهید فەیسەڵ فەرحان ئەلحەسەن لە حەسەکە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن شەهید فەیسەڵ فەرحان ئەلحەسەن لە حەسەکە بەخاکسپێردرا.
دانیشتووانی شاری حەسەکە و دەوروبەری بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن فەیسەڵ فەرحان ئەلحەسەن کە ١١ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو. مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەڕێوەچوو.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەلعەلی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، گوتی: "شەهید فەیسەڵ ئەلحەسەن ڕۆژێک دەستی لە چەکەکەی هەڵنەگرت و بەشداری تەواوی ئەرکەکان بوو".
لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی حەسەکە دەمهات حەسەکە، گوتی: "شەهید فەیسەڵ یەکێک بوو لەو قارەمانانەی دژی گرووپە تیرۆریستەکان و بەتایبەت چەتەکانی ئەردۆگان، شەڕی کرد".
دەمهات حەسەکە لەکۆتاییدا بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێچکەی شەهیدان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، گوڵژین حەمۆ ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.