تەرمی غەسان ئەلعەلاوی بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید غەسان ئەلعەلاوی بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید غەسان ئەلعەلاوی بە خاک سپێردرا.
دانیشتوانی شاری تەل حەمیس، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارتەکان، هێزە سەربازییەکان و ڕیش سپیانی شار لە گۆڕستانی شەهیدان کۆبوونەوە و تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) غەسان ئەلعەلاوی کە ڕۆژی ١٠ ی تشرینی دووم شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.
یەکێک لە فارماندەکانی فەوجی تربەسپی سەر بە مەجلسی سەربازی قامشلۆ، محەمەد زێدان لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و سەرە خۆشی لە ماڵباتی شەهید کرد و شەهیدانی هەرێمەکەی بە بیر هێنایەوە.
ئەندامی مەجلسی ماڵباتی شەهیدانی تەل حەمیس حەمزە ئەلخەلیل سڵاوی لە گیانفیدایی شەهیدان لە پێناو پاراستنی وڵاتدا کرد و گوتی: "لە سایەی فیداکاریی شەهیدان، پلانگێڕی دژی تەون و چنراوی نیشتیمانی هەرێمەکان تێکشکێنران."
هاوسەرۆکی دەستەی ئایینی تەل حەمیس موعتەز ئەلعەنتەر گوتی: "پێکهاتەکانی هەرێمەکان لە سایەی چەتری نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان یەکیان گرتووە. ئێمە بەڵێن دەدەین بە شوێن پێی شەهیدانی خۆماندا بڕۆین و ئەوان لە بیر ناکەین".
دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی ماڵباتەکەی کرا.
لە کۆتاییدا دانیشتوانی هەرێمەکە تەرمی شەهیدیان لە ناو هەلهەلەی دایکاندا بە خاک سپارد.