بە دیمەن

تەرمی شەهید دژوار قامیشلۆ بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دژوار قامیشلۆ کە ٣ ی ئاب شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دژوار قامیشلۆ (مەتین دینجە) کە دوێنێ بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلێک لەبەردەم زیندانی گەڕەکی ئوم فورسان لە قامیشلۆ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. سەدان دانیشتووی قامیشلۆ و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بەشداری مەراسیمەکە بوون. وێنەی شەهید دژوار قامیشلۆ هەڵگیرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان جەواهیر عوسمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "بەڵێن دەدەین بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و پاراستنی دۆزی ئازادی لەسەر بناغەی فیکری ڕێبەر ئاپۆ".

هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆی کانتۆنی جەزیرە، حەسەن شێرۆ گوتی: "ئەو هێزەی ڕێبەر و شەهید و گەلی هەبێت، هەرگیز شکست ناهێنێت. ئەو گەلەی هێز لە بەرخۆدانی زاپ وەردەگرێت، هیچکات لەناوناچێت".

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، عەلی زاخۆرانی بەڵێنی مەزنکردنی تێکۆشانی دووپاتکردەوە.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە هەلهەلە و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.