تەرمی شەهید حەسەن خزەیر بەخاک سپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید حەسەن خزەیر بە بەشداری دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج بەخاک سپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید حەسەن خزەیر بە بەشداری دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج بەخاک سپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید حەسەن خزەیر کە لە کاتی ئەرکی پاراستنی هەرێمەکەدا شەهیدبوو، بە بەشداری دانیشتووانی کانتۆنی مەنبەج بەخاک سپێردرا. هاوکات بۆ مناڵێکی شەهید بە ناوی فەرەح ئەلبەرهۆ مەراسیمی غیابی ئەنجامدرا. ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراو و پارتە سیاسییەکان و هێزە سەربازییەکان و ڕیشسپی عەشیرەتەکان ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنەکە، عەلا ئەلعەلی سڵاوی کرد لە بەرخۆدانی گەل دژ بە هێرشەکان و بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شەهیدان.
هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆی کانتۆنەکە، ئەحمەد خەلیفە ڕایگەیاند، ئامانج لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوارەکردنی گەل و تێکدانی مۆزایکی کۆمەڵایەتییە.
پاشان خاڵی شەهید فەرەح ئەلبەهرۆ، حوسێن عەلی گوتی: "ئەم مناڵە ١١ ساڵە چ گوناهێکی هەبوو، ئەو وەک ناوەکەی شادی بڵاودەکردەوە و بە کوشتنی شادی نەما. بانگەواز لە تەواوی جیهان دەکەین، ئەم هێرشە بێسەروبەرانە بوەستێنن کە مناڵەکانی ئێمە دەکوژێت، هەروەها تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕابگرن".
پاشان ناسنامەی هەردوو شەهیدەکە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.