تەرمی شەهید شەڕگەر لە کۆبانی بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید شەرگەر (شیار بوزان) ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر(هات) بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کۆبانی بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید شەرگەر (شیار بوزان) ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر(هات) بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کۆبانی بەخاک سپێردرا.
گەلی کانتۆنی فورات لە مەراسیمێکی شکۆمەنددا، تەرمی شەڕگەر (شیار بوزان) ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر(هات) کە لە ٢ی شوبات لە شاری ڕەقە شەهید بوو، بە خاک سپارد.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆیادی شەهیدان، ئەڵماس ڕومی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ژینگەی کانتۆنی فورات قسەی کرد و وتی: "ئێمە ئێستا لە قۆناغی بوون و نەبوونداین، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکمان لەناو ببات، بەڵام ئێمە دژی هەر جۆرە قڕکارییەک دەوەستینەوە. ئامانجی داگیرکەران لەم هێرشانەدا کۆمەڵکوژی گەلی کوردە. شەڕڤانانمان لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین سەلماندیان کە کەس ناتوانێت ئیرادەی شەڕڤانانمان لەناو ببات. ئێمە لێرەین و بوونمان هەیە."
پاشان مەروان حەمو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوخۆ ڕایگەیاند؛ دژی داگیرکاری دەوەستنەوە و بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین، سەرەڕای چڕی هێرشەکان، شەڕڤانانمان بەرخۆدانێکی ئەفسانەویییان بەڕێوە بردووە. " ئێمەش دەتوانین بەهاکانی ئەم گەلە بپارێزین و قەد ڕێگە بە داگیرکاری تورکیا نادەین، ئەمە خاکی ئێمەیە و لەسەر ئەم خاکە درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین."
دواتر، برای شەهید شەرگەر، ڕێزان بوزان، ئاوازی "دڵ دەیەوێت بچێتە شەڕ"، کە براکەی زۆر خۆشی دەویست خوێند بەو شێوەیە براکەی ڕوانە کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
پاشان تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرێت" بە خاک سپێردرا.